ته‌له‌فزیۆنی فه‌رمی ژاپۆن ئه‌مڕۆ هه‌ینی و كه‌مێك پێش ئێستا به‌فه‌رمی گیانله‌ده‌ستدانی شینزۆ ئابی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ژاپۆنی ڕاگه‌یاند.
شینزۆ ئابی به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كاتژمێر 11:30 به‌كاتی ژاپۆن، له‌كاتی پێشكه‌شكردنی وتارێك له‌نێو شه‌قامه‌كانی شاری نارای ڕۆژئاوا بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، له‌لایه‌ن كه‌سێكه‌وه ته‌قه‌ی لێ كرا و به 2 گولـله به‌سه‌ختی بریندار كرا.
له ساتی یه‌كه‌می به‌ركه‌وتنی گولـلهكاندا تا گیانله‌ده‌ستدانی، شینزۆ ئابی 67 ساڵ بێ هۆش ببوو و هه‌وڵێكی زۆریش بۆ ڕزگاركردنیدرابوو، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه كه‌مێك پێش ئێستا گیانی سپارد.
پۆلیسی ژاپۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌دابوو ئه‌و كه‌سه‌یان ده‌ستگیركردووه كه ته‌قه‌ی له ئابی كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدابوو كه ئابی له‌كاتی پێشكه‌شكردنی وتاره‌كه‌ی له‌نێو خه‌ڵك و به‌شێك له لایه‌نگرانی، له دواوه 2 گولـله‌ی لێدراوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه ڕۆژنامه‌وانییه‌كان ئه‌و كه‌سه‌ی ته‌قه‌ی له ئابی كردووه ڕایگه‌یاندووه كه هه‌وڵه‌كه‌ی تاكه‌كه‌سی بووه و له‌لایه‌ن هیچ تاقم و گرووپێك بۆ كوشتنی سه‌رۆك وه‌زیران هان نه‌دراوه.
ته‌قه‌كه‌ره‌كه ته‌مه‌نی 41 ساڵه و خانه‌نشینی سه‌ربازییه.