بەهۆی شکانی بۆڕی، پڕۆژەی ئاوی ئیفراز سێ ڕاگیرا

پرۆژەی ئاوی ئیفراز سێ لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە”هاووڵاتیان شاری هه‌ولێر، تکایە دەست بە ئاو بگرن بەهۆی شکانی بۆڕی ئاوی ئیفرازی سێ”.

ئەوەش خراوەتە ڕوو “پڕۆژەی ئاوی ئیفراز سێ، بەشێویەکی کاتی ڕاگیراوه‌، تاکو چاک دەکرێتەوە”.

بۆڕیی ئاوی ئیفراز سێ، کەوتووەتە باکووری شاری هەولێر و نزیکەی 40٪ی ئاوی شاری هەولێر، کە بریتین لە گەڕەکەکانی باکوور و رۆژئاوای شارەکە دابین ده‌كات.