به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی ڕاگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ڕۆژی یه‌كه‌می جه‌ژنی قوربان پله‌ی گه‌رمی له‌ شاره‌كان 1 تا 3 پله‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌.

كه‌شناسی سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند: ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور، لە هەندێک ناوچە بە تایبەت ناوچەکانی باشوور تۆزێکی سووک دەبێت.

ڕاشیگه‌یاند: خێرایی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و مه‌ودای بینین به‌شێوه‌یه‌كی گشتی 8-10 كم ده‌بێت.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: پله‌كانی گه‌رمی پێشبینیكراوی شاره‌كان بریتی ده‌بێت له‌: هه‌ولێر 27-41، سلێمانی 28-40، كه‌ركووك 30-44، دهۆك 27-40، هه‌ڵه‌بجه‌ 27-41، سۆران 25-39، ڕانییه‌ 23-40، گه‌رمیان 31-44، ئاكرێ 28-40، ئامێدی 25-36، حاجی ئۆمه‌ران 20-28 و به‌رده‌ڕه‌ش 31-41.

سه‌باره‌ت به‌ ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌موو و یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربان له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ ئاسمان به‌گشتی ساماڵ ده‌بێت.

ڕاشیگه‌یاند كه‌ پله‌كانی گه‌رما له‌ ته‌واوی شاره‌كان به‌ نزیكه‌ی 1 تا 3 پله‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌ به‌ به‌راورد به‌ ڕۆژی پێشوو.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی پله‌كانی گه‌رمی پێشبینیكراوی یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی له‌ شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ دیاری كرد:-

هەولێر: 43

سڵێمانی: 42

دهۆک: 41

کەرکووک: 46

هەڵەبجە: 43

سۆران: 42

راپەرین: 41

گەرمیان: 46