بابەکر فەقێ ئەحمەد پشدەری
شۆڕشی گوڵان ، كه له 26/5/1976 وه‌ك درێژه‌پێده‌ری شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلول به سه‌ركردایه‌تی بارزانی نه‌مرو له‌سه‌ر ده‌ستی رێبوارانی رێبازی راسته‌قینه‌ی كوردایه‌تی به‌رپابوو، توانی ته‌می نائومێدی نه‌ته‌وه‌كه‌مان بڕه‌وێنێته‌وه و شكست به پیلانی نه‌گریسی جه‌زائیر له ساڵی 1975 بهێنێ، كه له‌لایه‌ن داگیركه‌ران و پاڵپشتهكانیانهوه گه‌له‌كۆمه‌یان له به‌هێزترین و درێژخایه‌نترین شۆڕشی گه‌له‌كه‌مان كرد، به‌ڵام نه‌یانتوانی مه‌رامه ناڕه‌واكه‌یان بێننه‌دی و كۆتایی به كاروانی خه‌باتمان بهێنن، هه‌رزوو به ئیراده‌ی به‌رزو خۆڕاگرانه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان و به فه‌رمان و سه‌ركردایه‌تی بارزانی نه‌مرو رۆڵی مه‌یدانی و مێژوویی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و شه‌هید ئیدریس بارزانی و پێشمه‌رگه‌و كادر‌و جه‌ماوه‌ری كۆڵنه‌ده‌ری پارتی دیموكراتی كوردستان درێژه به كاروانی خه‌بات درا به‌ناوی (شۆڕشی گوڵان) و به‌گوڕو تینێكی نوێتره‌وه سه‌نگه‌ره‌كان ئاوه‌دان بوونه‌وه و په‌یام و نه‌عره‌ته‌ی (كوردستان یان نه‌مان) به گوێی دۆست و دوژمن‌دا درایه‌وه، كه ئه‌مه‌ش سه‌روه‌رییه‌كی مه‌زنی مێژووییە و مایه‌ی شانازی گه‌له‌كه‌مان و تێكۆشه‌رانی شۆڕشی گوڵانه.
شۆڕشی گوڵان، ئه‌گه‌رچی له رۆژگارێكی سه‌خت و دژوار‌دا هه‌ڵگیرساو كاروانی خۆی خسته‌ڕێ، به‌ڵام توانیتی هه‌موو بهربهستهكات تێبشكێنێ، قۆناغ به قۆناغ له‌سه‌ر زۆربه‌ی ئاست و بواره‌كان ده‌سكه‌وتی مه‌زن تۆمار بكات، تێكۆشه‌رانی گوڵان بوون دوای پیلانه خیانه‌تكارییه‌كه‌ی جه‌زائیر یه‌كه‌م شه‌ڕی رووبه‌ڕوویان له‌گه‌ڵ سوپای رژێمی به‌عس لە شارستێن له 26/12/1976 ئه‌نجامداو گورزێكی سه‌ربازی گه‌وره‌یان له دوژمن دا‌و به دنیایان وت، ئێمه ماوین و له گۆڕه‌پانی راسته‌قینه‌ی خه‌باتدا به‌رده‌وامین له‌سه‌ر داكۆكی و به‌رگری له بوون و ناسنامه‌و داواكردنی مافه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان، هه‌ر له شۆڕشی گوڵاندا له‌سه‌ر ده‌ستی پێشمه‌رگه هه‌رگیز له‌سه‌نگه‌ر دانه‌بڕاوه‌كانی پارتی سه‌دان چالاكی پارتیزانی و گورزوه‌شاندن له رژێم و ده‌یان داستانی گه‌وره‌ی قاره‌مانانه تۆماركران و ماندوونه‌ناسانه رووبه‌ڕووی سیاسه‌تی شۆڤێنی و په‌لامارو مه‌رامه‌كانی له‌ناوبردن و چه‌وسێنه‌رانه‌ی رژێمی رووخا‌و ده‌بوونه‌وه‌و به‌جه‌رگانه به‌رگریان له خاك و نه‌ته‌وه‌و چاره‌نوسی كوردستان ده‌كرد، هه‌ر تێكۆشه‌رانی شۆڕشی گوڵان بوون له ساڵی 1988 له خواكوڕك دوای تاوانه‌كانی ئه‌نفال، یه‌كه‌م شه‌ڕو داستانیان دژی سوپای زه‌به‌لاحی به‌عسیان ئه‌نجامداو زیانێكی سه‌ربازی و سیاسی گه‌وره‌یان به‌و رژێمه گهیاندو دووپاتیان كرده‌وه كه، ئه‌نفال و كیمیاباران نامانترسێنێ و ئێمه هه‌رگیز گۆڕه‌پانی راسته‌قینه‌ی خه‌بات لە كوردستان، چۆڵ ناكه‌ین.
هه‌ر له شۆڕشی گوڵاندا سه‌رۆك بارزانی له داستانی خواكوڕك له 1988 پێشبینی گۆڕانكاری له عێراق و ناوچه‌كه كرد، ئه‌وه بوو له 5/3/1991 پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵكی كوردستان راپه‌ڕین و له ماوه‌ی 15 رۆژدا رژێمی به‌عسیان كوردستان به‌ده‌ر كرد‌و له كه‌ركوكی دڵی كوردستان تاجی سه‌ركه‌وتن خرایه سه‌ر راپه‌ڕین. بۆیه ده‌توانین بڵێین، شۆڕشی گوڵان بوو به به‌رده‌بازی گه‌یشتنی گه‌له‌كه‌مان به راپه‌ڕین و ده‌سكه‌وته‌كانی دوای راپه‌ڕین و دروستبونی حكومه‌تی هه‌رێم و جێگیربوونی ئه‌م قه‌واره فیدراڵیه و دواتریش ئه‌نجامدانی ریفراندۆمی پڕ له شانازی.
ئه‌مڕۆش له‌كاتێكدا ساڵوه‌گه‌ڕی ئه‌و شۆڕشه سه‌ركه‌وتووه پیرۆز ده‌كه‌ین ، گه‌له‌كه‌مان و قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، وه‌ك به‌رهه‌می خه‌بات و قوربانیدانه‌كانی رابردوومان، له ئاست و قۆناغێكی پێشكه‌وتووی خاوه‌ن پێگه‌و رۆڵی ناوچه‌یی و جیهانیه و پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی كوردستان، كه تیایدا هێشتا ده‌یان تێكۆشه‌ری گوڵان له خه‌بات به‌رده‌وامن، له‌گه‌ڵ سوپاكانی وڵاتانی هاوپه‌یمان هاوسه‌نگه‌رن دژی تیرۆر‌و به‌رگری له ئازادی و دیموكراتی و پێكه‌وه ژبان ده‌كه‌ن. کادرو پێشمەرگەو تێکۆشەرانی گوڵان کە پێشتر خاوەن رێکخراوی خۆمان بووین لە ماوەی رابردوودا رێکخراوەکەمان تێکەڵ بە دەزگای باڵای ئەیلول بوین و ئێستا لەژێرناوی دەزگای گشتی ئەیلول و گوڵان درێژە بە ئەرکە نەتەوەییەکانمان دەدەین و چاوەڕوانین بە کردەیی بچینە ئەو قۆناغەوە و هەمووان لەژێر چەتری ئەو دەزگا پڕ لە شانازییەدا خزمەت بە رێبازەکەمان و مێژوومان بکەین. لە کۆتاییدا هیواخوازین هەموو لایەنەکان بە تەبایی و یەکگرتوویی قەوارەی هەرێم بپارێزین و دەستپێشخەرییەکانی سەرۆکی هەرێم بکەنە نەخشەڕیگای لێکنزیکببونەوەو خزمەتکردنی گەلەکەمان کە دەبنە زامنی دەستکەوتەکانی گەلەکەمان و گەیشتن بە ئامانجی روون و دوارۆژی سەرفیرازانەی گەلەکەمان.
پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان