گەنجینەکان لیستی مووچەی مانگی 10یان ئامادە کردووە و چاوەڕوانی فەرمانی خەرجکردن لە وەزارەتی دارایی دەکەن.
ئەمڕۆ شەممە23ی ئۆکتۆبەر، سەرچاوەیەک له‌‌ گەنجینە سه‌ر به‌ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان   ڕایگەیاند: ” لیستی مووچەی مانگی 10ی وەزارەت و فەرمانگەکان بێ لێبڕین ئامادەیه‌ و وردبینی کراوە و چاوەڕوانی ناردنی فەرمانی خەرجکردنین لە لایەن وەزارەتی داراییەوە”.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش دا: “چاوەڕوانین سبەی یەکشەممە 24ی ئوکتۆبەری 2021، فەرمانی خەرجکردنی مووچەی مانگی 10ڕەوانە بکرێ و هاوشێوەی مانگەکانی پێشوو له‌ 25ـی مانگدا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی بکرێ”.
مووچەی مانگی نۆ 25ی مانگ دەستی پێکرد و 7ی 10کۆتایی بە دابەشکردنی هات.