لێژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، کۆ دەبێتەوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند: لێژنەکە رۆژی دووشەممە 25-10-2021 بە سەرپەرشتیی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کۆ دەبێتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، لێژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا تاوتوێی دوایین پەرەسەندنەکانی تایبەت بە بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان و پێدانی پێکوتە، دەکات.