وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڵاوی كرده‌وه، كه به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانی ڕێكخراو له پارێزگای دیاله، به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه گیانی له ده‌ست داوه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 18/6/2021، وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڵاوی كرده‌وه، كه عه‌مید عه‌دنان ته‌ها ته‌میل، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی تاوانی ڕێكخراو له فه‌رمانده‌یی پۆلیسی پارێزگای دیاله، به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه گیانی له ده‌ست داوه.
به‌هۆی په‌تای كۆرۆناوه، چه‌ندان ئه‌فسه‌ری باڵا و پله‌به‌رزی عێراق گیانیانیان له ده‌ست داوه و ئه‌مڕۆش دوا ئامار له باره‌ی ژماره‌ی مردوان به په‌تاكه ڕاگه‌یاندرا و ئاشكرا كرا، له كاتی سه‌رهه‌ڵدان و بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه تا ئێسته، چوار ملیۆن كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.










