پۆلیسی هه‌ولێر ڕای گه‌یاند، ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی خۆی كردبووه به‌ڵێنده‌ر و خاوه‌نی كۆمپانیا، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر كرا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 18/6/2021، په‌یجی فه‌رمیی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هه‌ولێر له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاوی كرده‌وه، كه بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژئاوا، بنکەی پۆلیسی دادگا، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (م.م.ص) دەستگیر کرد، کە وەک (بەڵێندەر و خاوەن کۆمپانیا) خۆی ناساندبوو و لە چەندین بنکەی پۆلیس و نووسینگەی نەهێشتنی تاوان، فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو و فرت و فێڵیشی لە ژمارەیەک هاووڵاتی کردبوو.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، تۆمەتباری ناوبراو، کە لە بنکەی پۆلیسی (کوردستان) بەپێی ماددە (229) و لە بنکەی پۆلیسی (ڕاپەڕین) بەپێی ماددە (456) و لە بنکەی پۆلیسی (شادی) بەپێی ماددە (456) و لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵات بەپێی ماددە (444) لە یاسای سزادان داوا کراوە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخرا و درایە دادگا.










