جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ته‌ندروستی سلێمانى ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، له سنوورى پارێزگاى سلێمانى، هه‌شت كه‌س به‌هۆى په‌تاى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست دا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25/6/2020، عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د، جێگرى به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ته‌ندروستی سلێمانى به كه‌ناڵى (كوردستان 24)ى ڕاگه‌یاندووه: “ئه‌مڕۆ هه‌شت تووشبووى دیكه‌ى كۆرۆنا له سنوورى پارێزگاى سلێمانى گیانیان له‌ده‌ست داوه، تا ئێستاش له سنوورى سلێمانى، 119 كه‌س به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێى دوایین ئامارى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكه‌وومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، دوو هه‌زار 341 كه‌س له سلێمانى تووشى كۆرۆنا بوونه، 119 كه‌سیش له هه‌مان پارێزگا به‌هۆى كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ست داوه.










