قایمقامیه‌تی سەیدسادق گیانلەدەستدانی دوو تووشبووی کۆرۆنای راگەیاند و دەڵێت، ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە ژنێکی تەمەن 52 ساڵ و پیاوێکی تەمەن 55 ساڵن.
قایمقامیه‌تی قه‌زای سەیدسادق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكردووه‌ته‌وه: هەردوو تووشبووەكە لە نەخۆشخانەی شۆڕشی سلێمانی بوون یەكێكیان ئافرەتێكی 52 ساڵ بوو كە نەخۆشی رەبووی هەبوو، ئەو دیكەیان پیاوێكی تەمەن 55 ساڵە و چەند رۆژێكە بوو لە نەخۆشخانە خەوێنرابوو.
هه‌ر بەپێی راگەیه‌ندراوه‌که، ژنەکە دانیشتووی قەزای سەیدسادقە و پیاوەکەش دانیشتووی شارۆچکەی سرووچکی سەر بە قەزای سەیدسادقە.










