خەبات: ڕۆشنا عەلی:- تەنها بۆ ئەمساڵی خوێندنی 2019-2020 بەشێك لە قوتابیانی پۆلی 12ی ئامادەیی تاكە قۆناغی خوێندن بوون كە بەشداری تاقیكردنەوەكانی وەرزی دووەمیان كرد تەنها ئەمساڵیش 10 نمرەی بڕیاریان پێدرا و بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی پەروەردە هەر قوتابییەك تا سێ وانە كەوتبێت تاقیكردنەوە ئەنجام نادات و بەشداری تاقیكردنەوەی وزاری دەكات. بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی پەروەردە هەر قوتابییەك تا سێ وانە كەوتبێت تاقیكردنەوە ئەنجام نادات و بەشداری تاقیكردنەوەی وزاری دەكات.
بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆنا كاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر پڕۆسەی خوێندن لە جیهان دروستكردو ئەم كاریگەرییە هەرێمی كوردستانیشی لێ بەدەر نەبوو بەهۆی زۆری ژمارەی قوتابیان و سەلامەتی تەندروستییان لە ڕێكەوتی 26-2-2020 پڕۆسەی خوێندن ڕاگیرا لە هەموو قۆناغەكانی خوێندن، دوای دوو مانگ دابڕانی قوتابی ئەستەم بوو گەڕانەوە بۆ خوێندن و تاقیكردنەوەكان، هەرچەندە وادەكەی دیاریكرا كە تاقیكردنەوەكانی وەرزی دووەمی هەموو قۆتاغەكان ئەنجامبدرێت، بەڵام دیسان سەری نەگرت و بڕیاردرا كە وەرزی یەكەمی خوێندن بكرێتە بنەمای دەچوون بۆ وەرزی دووەمیش، بەمجۆرە كۆتایی بەساڵی خوێندن هات، بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی پەروەردەش كە لە 30-5-2020 دەچووە ئاماژە بەوە دەدات كە قەرەبووی خوێندن لەساڵی ئایندە دەكرێتەوە داواش لە پسپۆڕان و سەرپەرشتیاران وشارەزایان و مامۆستایانی بواری پەروەردە لەڕێگای بەڕێوەبەرایەتی گشتی پارێزگاكان كراوە كە ڕاو پێشنیارەكانی خۆیان بۆ دۆزینەوەی میكانیزمێكی گونجاو تا 1-8-2020 بنێرن بەمەبەستی سوود وەرگرتن لێیان، بەمجۆرە تاكە قۆناغیش كە بەشێكییان تاقیكردنەوەیان ئەنجامدا پۆلی 12 بوو كە ئەوانیش بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی پەروەردە تەنها ئەو قوتابییانەی گرتەوە كەلە 3 وانە زیاتر كەوتوون دوای 10 نمرەی بڕیاریش كەتەنها بۆ ئەمساڵ بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی تەندروستی بە قوتابییان درا واتە پاش سوود مەند بوون لە 10 نمرەی بڕیار ئەو قوتابیانەی لەسێ وانە زیاتر دەرنەچووبێتن لەوەرزی یەكەم و چوار وانە زیاتری هەبێت لە ڕیكەوتی 7-6-2020 تاقیكردنەوەیان ئەنجامداو بەردەوامە تا ئێستا، كە قوتابیان مەرجە رێنماییە تەندروستییەكان جێبەجێ بكەن و پابەند بن، بەمجۆرەش بەشێكی كەمی قوتابیانی پۆلی 12 ی ئامادەیی بەشداری تاقیكردنەوەكان بوو.










