بەكر كەریم حەسەن‮
فەیلەسوفی‮ ‬ئەمریكی‮ ‬جۆرج هربرت دەلێ‮: ‬متمانە بەخۆبوون و هەبوونی‮ ‬كارامەیی،‮ ‬سوپایەكە‮ ‬نا بەزێندرێ‮، گومانی‮ ‬تێدانییە‮ ‬كارامەییەكانی‮ ‬ژیان‮ ‬بۆ هەمووتاكێك زۆر گرنگە و بەشێكە لەژیانی‮ ‬رۆژانە‮ ‬پێویستە پەرەی‮ ‬پێ بدرێت،‮ ‬بەڵام گرنگ ئەوەیە پێویستە لە قوتابخانەكان بخوێندرێ،‮ ‬چونكە لە زووەوە لە سەرتاسەری‮ ‬جیهان گرنگی‮ ‬و بایەخی‮ ‬زۆر بەو بابەتە دەدرێ لەلایەن رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان بەتایبەتی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬یونیسێف كە لە راپۆرتی‮ ‬خۆیدا ئاماژەی‮ ‬پێداوە كە لە‮ ‬164‮‬سەدوشەست و چوار ووڵات كارامەییەكان لە قوتابخانەكانیان دەخوێندرێ بۆ چاك كردن و باشتركردنی‮ ‬خووڕەوشت ورەفتاری‮ ‬تاكەكان،‮ ‬هەروەها‮ ‬یونیسێف داوا دەكات كە چۆن خۆمان فێری‮ ‬خۆپارێزی‮ ‬تەندروستی‮ ‬بكەین لە كارامەییەكانی‮ ‬ژیان،‮ ‬كە چۆن كارامەییەكانمان پەرەی‮ ‬پێ بدەین لەلای‮ ‬گەنجەكان و تاكەكان كە بەرپرسیارانە رەفتار بكەن،‮ ‬هەست بەلێپرسراویەتی‮ ‬بكەن لە ژیانیاندا و پراكتیزەی‮ ‬رەفتاری‮ ‬تەندروستی‮ ‬بكەن،‮ ‬هەر لە سەر ئەو بنەمایە هەردوو ووڵاتی‮ ‬زیمبابۆی‮ ‬و تایلەند‮ ‬بەرنامەی‮ ‬فێركردنی‮ ‬تەندروستی‮ ‬لە سەر كارامەییەكانی‮ ‬ژیان جێ بەجێ دەكەن بۆ خۆ پاراستن‮ ‬لە ڤایرۆسەكان و بەهێزكردنی‮ ‬بەرگری‮ ‬لەش،‮ ‬بۆیە گرنگە خۆپاراستن وخۆپارێزی‮ ‬لە ڤایرۆس و نەخۆشییەكان‮ ‬یەكەیەك بێت لە‮ ‬یەكەكانی‮ ‬بەرنامەی‮ ‬كارامەییەكانی‮ ‬ژیان لە قۆناغی‮ ‬بنەڕەتی‮ ‬كە قوتابی‮ ‬فێر بكرێ چۆن خۆی‮ ‬دەپارێزێ و خۆی‮ ‬پاك و خاوێن رادەگرێ و پارێزگاری‮ ‬لە جەستە ولەشی‮ ‬دەكات،‮ ‬جل وبەرگ و پێداویستییەكان بە پاكی‮ ‬رادەگرێت.

‬جگە لەوانەش گرنگە هەر لە كارامەییەكانەوە قوتابی‮ ‬فێر بكرێ كە گرنگی‮ ‬وچاودێری‮ ‬ژوور و ماڵ وكەلوپەلەكانی‮ ‬بكات،‮ ‬چۆن پێداویستییەكانی‮ ‬جێ بەجێ دەكات،‮ ‬هەروەها لە دەرەوە چۆن رەفتار دەكات لە شوێنە گشتییەكان چۆن خۆ پارێزی‮ ‬لە نەخۆشییەكان و ڤایرۆسەكان دەكات،‮ ‬ئەوانە هەمووی‮ ‬دەچێتە چوارچێوەی‮ ‬ووشیاركردنەوەی‮ ‬قوتابی‮ ‬لە قوتابخانە لە رێگای‮ ‬پرۆگرام و پەرتووكی‮ ‬قوتابخانە بەتایبەتی‮ ‬بابەتی‮ ‬كارامەییەكانی‮ ‬ژیان كە لە سەرتاسەری‮ ‬جیهان لە زووە وە گرنگی‮ ‬زۆر بەو بابەتە دراوە‮. ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستانیش چەند مانگێك بەر لە ئێستا ئەو بابەتە وەكو تاقی‮ ‬كردنەوە لە‮ ‬200‮‬قوتابخانە دەخوێندرێ لە هەموو هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بەڵام وەكو پێویست زانیاریم نییە كە ناوەڕۆكی‮ ‬پەرتووكەكان باسی‮ ‬چی‮ ‬دەكەن،‮ ‬ئایا بابەتەكان وەرگێردراون‮ ‬یانیش ئەزموونی‮ ‬ووڵاتانە و هێنراوەتە كوردستان،‮ ‬یانیش لەلایەن كەسانی‮ ‬پسپۆڕ‮ ‬و شارەزا بابەتەكانی‮ ‬نوسراونەتەوە؟ زانیاری‮ ‬ناوەڕۆك و ئامانجی‮ ‬بابەتەكانم نییە،‮ ‬بەڵام جەخت لەمە دەكەمەوە گرنگە لە كارامەییەكان قوتابی‮ ‬فێری‮ ‬خۆ پارێزی‮ ‬بكەن لە ڤایرۆسەكان و نەخۆشی‮ ‬واتە لە قوتابخانەوە زانیاری‮ ‬تەواوی‮ ‬هەبێت چۆن و چ كاتێك خۆی‮ ‬دەپارێزێ و گرنگی‮ ‬بەخۆی‮ ‬دەدات،‮ ‬چۆن ئێستا زۆربەی‮ ‬ووڵاتانی‮ ‬جیهان خەریكی‮ ‬ئەوەن چۆن خۆیان بپارێزن لە پەتای‮ ‬ڤایرۆسی‮ ‬كۆڕۆنا‮. ‬بۆیە وشیاركردنەوەی‮ ‬تاكەكان بە تایبەتی‮ ‬قوتابییە خۆشەویستەكانمان لە ڤایرۆس و نەخۆشییەكان‮ ‬دەچێتە چوارچێوەی‮ ‬پرۆگرامی‮ ‬كارامەییەكانی‮ ‬ژیان كە پێویستە زۆر گرنگی‮ ‬پێ بدرێ لە قۆناغەكانی‮ ‬بنەڕەتی‮ ‬و ئامادەیی‮.‬
‮❊ ‬بەرێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬چالاكی‮ ‬وەرزش و هونەر