شەنگە هاوار كاكەیی
سیاسەتی تەعریببكردنی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێمی كوردستان و گۆڕینی تۆبۆگرافیای ئەم ناوچانە پەیڕەوی سیاسەتێكی شكستخواز و تاكڕەوی، بێبنەمای رژێمە یەك لە دوای یەكەكانی عێراقە و هەردەم پاڵنەرێكی بەهێز بووە بۆ هەڵگیرساندنی فتیلی ئاگری ناڕەزایەتییەكان لەبەرپابوونی رەوشی نائارامی و ناسەقامگیری لەم ناوچانەدا، بۆیە دەكرێ بڵێین بژاردەی پەیڕەوی سیاسەتێكی بێ بنەما و پڕ لە توندوتیژی و دیماگۆگییەت زەبابییەت بوونیادنراوە، وەكو لەمپەڕ لە رێگەی دۆزی نەتەوایەتیی كورد، بەهۆی هەیمەنەتی ململانێی هێز لە هاوكێشە سیاسییەكاندا، بۆیە ئەم ناكۆكییانە لەژێر ركێفی ریهانی بێ هۆشی عەقڵییەتی فاشیستی ئیفلیج و شكستخواز پەیڕەو كراوە، وەكو درێژەپێدەرێك لە بەردەوامیەتی حیقد و ئیرەییەكی شاراوە لە دۆڕانی واقیعێكی چەقبەستوو و لە ئاگرخۆشكردنی ناكۆكییەكان لەم ناوچە كێشەلەسەرانەدا و لە هەڵپەساردنی ئەم ناكۆكییانە لەنێوان هەولێر و بەغدا بەشێوەیەكی ناجێگیر لە شێوەی هەڵچوون ، چونكە تا ئێستا هیچ هەوڵێكی جیدی نەنراوە بۆ ئاساییكردنەوەو دەربڕینی نیازپاكی لەلایەن حكوومەتی ناوەند بۆ چارەسەری ئەم كێشانە لەپاش رووخانی رژێمی بەعس لە ساڵی2003 تا وەكو ئەمڕۆ وەكو چۆن ئاشكرایە بە پێچەوانەوە ئەوەی روویدا رووبەری ناڕەزایەتییەكان بەرفراوانتر بوون لە خوڵقاندنی دەیان بەربەستی سیاسی كۆنكرێتی و دووبارەبوونەوەیان بە تایبەتی پاش شازدەی ئۆكتۆبەر دەستبەسەرداگرتنی ئەم ناوچانە لەلایەن حەشدی شیعییەوە، بە ئامرازی جیاواز و شێوازی جیاواز لەوانە پابەندبوون بە سیاسەتی تەعریبی ژێربەژێر بە نهێنی بۆ سڕكردنی حیسی قەومی و مەدی تەیاری بەعسی عەرەبی راسیسزم لە رێگای بەزۆرەملێكردنی ئارەزوومەندانەی هاووڵاتییانی سڤیل بەجێهێشتنی راگواستنیان لەم ناوچانەدا بە فڕێدانی كارتی تەماحی ماددی بەكڕینی خانوو و ئەرزەكان بەپارەیەكی خەیاڵی بە ئامانجی چۆڵكردنی ناوچەكە لە خەڵكی رەسەن بوونیاد ناوەی ئەم شێوازە ژێربەژێرییە بن سێبەرە وەكو نەهجێك لە پەیڕەوبوونی سیاسەتی تەعریبی نهێنی بەرپایە، راستییەكان ناشارێتەوە كە پێی راپۆرتە هەواڵەكان لە مەخموور سەرووی بیست و پێنج ماڵ لە كوردانی ئەم شارە خانووەكانیان ئارەزوومەندانە فرۆشتوویانە بەعەرەب و بیست و پێنجی بەفەرمی تۆماركراون لە فەرمانگە تاپۆكردنی خانووبەرە لە ناوچەی مەخموور ژمارەیەكیش لەژێر مامەڵەی كڕین و فرۆشتتن، ئەم دەرهاوێشتانە كە زەق بووەتەوە لە مەدی عەرەبی راسیزم لەم ناوچانەدا لە ماڵوێرانكردنی بەدەر هیچ سوودێكی نییە، چونكە واقیعێكی تاڵتر رووی لەم ناوچە كردووە لە گۆڕینی ئاڕاستەی تبۆگرافی ئەم ناوچانەدا، شێوازی دووەم شێوازێكی ئاشكرایە كە بەپێی دواهەمین نووسراوی فەرمی كە لەلایەن راكان جبووری پارێزگاری كەركووك كە بەئاشكرا داوا لە عەشیرەتی شەمەر دەكات بگەڕێنەوە كەركووك كە لە ساڵی2003 بەجێیان هێشتووە و زاتیشیان بە عەرەبی رەسەنی كەركووك لە قەڵەمیان دەدات و ئەمەش وەكوو روونە پیلانێكی دیكەی داگیركەرانە بۆ زێدی باپیرانمان.
ئەمانە دەرخەری ئەو راستییەن لە نەمانی متمانەیی ڕیشەیی لە نەبوونی نیازپاكی دەسەڵاتی سیاسی عەرەبی عێراقی و لە ناڕوونی دیدگای سیاسی هێزی باڵادەست دەرهەق بە میللەتی كورد چ بە پێشێلكردنی ماددە دەستوورییەكان چ بە دروستبوونی ململانێ و ناسەقامگیری تەنگەژەكانن، لەم ناوچە ناكۆكی لەسەرانە، ئێستا ئەم ناوچانە رەوشێكی ناجێگیر و چەقبەستوویان هەیە لە شنگال بە بەردەوامی لێككەوتن هەیە و دۆخی خانەقین و كەركووك لەو باشتر نییە، لەم سەروبەندەدا، ئەوەی ماوە بڵێن لە ئیفلیج بوونی عەقڵی سیاسیی عەرەبی تاكە ئامراز و تاكە كلیلی چارەسەری ریفراندۆم و سەربەخۆییە پلانی سەرۆك بارزانییە.
❊ ماستەر لە یاسای گشتی-زانكۆی حیكمە بەیروت










