خەبات: نەبەز روستایی:- یه‌كگرتووی خولی ئیسپانیا په‌رده‌ی له‌سه‌ر واده‌یی یارییه‌كانی هه‌ردوو گه‌ڕی 30 و 31ی خولی لالیگای ئه‌م وه‌رزه‌ لادا، دوای ئه‌وه‌ی پێشتریش هه‌ردوو گه‌ڕی 28 و 29ی ئاشكرا كردبوو.

خولی ئیسپانیا له‌ 11ی ئه‌م مانگه‌ ده‌ست پێده‌كاته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی 3 مانگ به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كرۆنا وه‌ستێندرابوو.. بۆ زانین هه‌موو یارییه‌كان به‌بێ هانده‌ران و له‌دواوه‌ی ده‌رگا داخراوه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چن. 

– گه‌ڕی 28 له‌ رۆژی پێنج شه‌ممه‌ 11ی ئه‌م مانگه‌ تاكو 14ی ئه‌م مانگه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت، هه‌روه‌ها گه‌ڕی 29 له‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ 15 مانگ ده‌ست پێده‌كات و پێنج شه‌م 18ی مانگ كۆتایی دێت. 

* یه‌كه‌مین یاری به‌رشلۆنه‌ له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر مایۆركا ده‌بێت له‌ 13ی مانگ، له‌كاتژمێر 11ی شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، له‌گه‌ڕی 30 دا به‌رامبه‌ر ئیشبیلیه‌ یاری ده‌كات كه‌ له‌ رۆژی هه‌ینی 19ی ئه‌م مانگه‌ له‌كاتژمێر 11ی شه‌و به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

گه‌ڕی 31 به‌رشلۆنه‌ رووبه‌ڕووی یانه‌ی ئه‌تله‌تیك بلباو ده‌بێته‌وه‌، له‌رێكه‌وتی 23ی ئه‌م مانگه‌ رۆژی سێ شه‌ممه‌ له‌كاتژمێر 11ی شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر.

به‌ڵام یاری دواتری یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌رامبه‌ر لیگانێس ده‌بێت له‌سه‌ر یاریگای كامپ نو له‌ 16ی ئه‌م مانگه‌، له‌كاتژمێر 11ی شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر، واتا ته‌نها دوای 3 رۆژ له‌یاری پێشتر.