وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان گیان لەدەستدانی توشبویەکی تری ڤایرۆسی کۆرۆنای لە سلێمانی راگەیاند، کە پیاوێکی تەمەن ٦٦ ساڵانە.

دەقی راگەیەندراوی وەزارەت

تووشبووێکی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوی COVID19 پیاو تەمەن ٦٦ ساڵ دانیشتووی قەزای سەید سادق سەر بە پارێزگای سلێمانی، دوای خەواندن و مانه‌وە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری خوالێخۆشبوو هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەکانی تەندروستی بن.