ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر رایگه‌یاند، 151 بەهۆی پابەندنەبوونیان بەرێنماییە تەندروستییەکان داخران.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر باسی له‌وه‌كردووه‌: ئەمرۆ یەکشەممە لەلایەن لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی دوای بەدواداچوون و پشکنین بۆ شوێنەکانیان و بەهۆی پابەند نەبوونیان بەرێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە سنووری پارێزگای هەولێر (151) شوێن داخران.

ده‌شڵێت: “داواکارین لە سەرجەم دوکان و بازاڕ و ئەو شوێنانەی کە بۆ خزمەتی هاوڵاتییان کراوەن، پابەندبن بە ڕینماییە تەندروستییەکان و بەپێی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستکێش و دەمامک ببەستن، تاوەکو لە پێناو پارێزگاری لە تەندروستی گشتی دووچاری سزادان و داخستنی شوێنەکانیان نەبنەوە”.