بەگوێرەی هه‌واڵێكی كه‌ناڵی  K24 ، ناوی کاندیدی ئەو حەوت وەزارەتەی عێراق کە وەزیریان بۆ دیاری نەکراوە و جێگرانی سەرۆک وەزیران گەیشتووەتە دەست پەرلەمانی عێراق.

هەر لەوبارەوە، بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، تەواوی ناوەکان گەیشتوونەتە دەست پەرلەمانی عێراق.

بڕیارە رۆژی شەممە، پەرلەمانی عێراق کۆ ببێتەوە، بەڵام هێشتا کارنامەی کۆبوونەوەکە دیاری نەکراوە.

بەگوێرەی نووسراوەکە، ناوی کاندیدان بەمجۆرەی خوارەوەیە: