بەشی توركی ئاژانسی فوڕات نیوزی سەر بە پەكەكە هەواڵێكی بڵاو كردۆتەوە گوایە بەڕێز فازڵ میرانی سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بەشداری كۆبوونەوەیەكی كردووە لەگەڵ دەزگای هەواڵگری توركیا (میت) لەشاری دهۆك بەمەبەستی ئامادەكردنی هێزێكی 200 كەسی كە جل وبەرگی پەكەكەیان لەبەردا بێت وچەندین شوێن ودەزگای هەستیاری وەكو پۆلیس وئاسایش بكەنە ئامانج بۆ بیانوو گرتن بۆ لێدانی دەنگی ناڕازی ناوچەی بادینان وچەند ناوچەیەكی دیكەی كوردستان دواتریش بەم بیانووەوە پەكەكە بكرێتە ئامانج ولەبارەگاكانی بدرێت.
ویڕای بەدرۆخستنەوەی سەرلەبەری هەواڵەكە بەپێویستمان زانی رونی بكەینەوە كە بەڕێز فازڵ میرانی بەشداری هیچ كۆبوونەوەیەكی لەم جۆرەی نەكردووە .داواش دەكەین ئەم ئاژانسانە بیر لەمیسداقیەتی خۆیان بكەنەوە وچیتر خەڵك بەهەواڵی بێ بنەما چەواشە نەكەن.
نووسینگەی روژنامه وانی
بەڕێز فازڵ میرانی
سكرتێری مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان










