وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، حەوت توشبووی نوێی كۆرۆنا لەهەولێر تۆماركراون.

دەقی راگەیەندراوەكە:
دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، حەوت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانکران، سێ پیاو تەمەن ٦٠ و ٢٦ و ٢٠ ساڵ و سێ ئافرەت تەمەن ٥٧ و ٢٧ و ٢٣ ساڵ و کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ، ھەموویان بەرکەوتووی تووشبووی پێشوون.

یەك تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی کوێستان شاری ھەولێر.

شەش تووشبوو دانیشتووی گەڕەکی ھەولێری نوێ شاری هەولێر.

وەزارەتی تەندروستی

٤ حوزەیران ٢٠٢٠