هیمداد عەبدوڵا
دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەڕلەمانی كوردستان و ڕاگەیاندنی كۆتایی ئەنجامەكان،هەرلایەنەو سەنگی حەقی قی خۆی بۆدەركەوت و گۆڕانكاری بەرچاو لەدەنگی لایەنەكانی بەژداربووی ئەم هەڵبژاردنە ڕوویداو پارسەنگی هێز گۆڕا لەهەرێمی كوردستان.
دوابەدوای یەكلایی بوونەوەی ئەنجامەكان قۆناخی تەشكیل كردنی حكومەت دەست پێدەكات،ئەوەی كە دەستپێكی ئەوهەنگاوە دەنێ پارتی دیموكراتی كوردستانە وەك براوەی سەرەكی لەم هەڵبژاردنە كەخاوەنی زۆرترین كورسی پەڕلەمانی یە كە 45 كورسی لەم هەڵبژاردنە بەدەستیهێنا كەپێشترلەخولی ڕابردوو 38 كورسی هەبوو.
ئەوی كە خەڵكی كوردستان چاوەڕێی دەكات زووپێك هێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستانە چونكە خەڵكی كوردستان ئومێدی زۆریان لەسەر كابینەی نوێی حكومەت هەڵ چنیوە و بەو هیوایەن كەتەواوی كێشە داراییەكان و كێشەناوخۆییەكان چارەسەربكرێن و حكومەتێكی بەهێزتر لەجاران بێتەكایەوە،بەحوكمی ئەوەی پارتی بەهێزێكی زیاتر لەجاران و دەستكراوەتر لەجاری پێشوو حكومەتێكی نوێ دادەمەزرێنێت و وەك لەزاری جێگری سەرۆكی پارتی،ڕێزدارنێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند:
كەهێڵی سوریان لەسەرهیچ لایەنێك نی یە بۆ بەژداریكردن لەحكومەت،بەڵام هەرلایەنێك بەژدار دەبێت لەحكومەتی تازە بەپێی هێزو قوڕسایی خۆی”.
ئەمە قۆناخێكی نوێ دێنێتە پێشەوە كە لای پارتی 50 بە 50 كۆتایی هاتووە و لەسەرئەساسی دەنگەكانیان مامەڵە لەگەڵ لایەنەكان دەكات،هەرلایەنێكیش كە بەژداری حكومەت دەبێت، بەدیدی پارتی دەبێت پەیمان و بەڵێن بدات كە تاكۆتایی لەگەڵیان بێت نەك لەنیوەی ڕێگا جێیان بێلێت وەك لە پێشووتر ڕوویدا.
بۆیە دوای پێكهێنانی حكومەتی نوێ كوردستان بەرەوقۆناخێكی نوێ هەنگاو دەنێین و بەپێی پێشبینی زۆربەی چاودێرانی سیاسیش حكومەتی داهاتوو حكومەتێكی بەهێز دەبێت لەوانەی پێشووتر و ئەوكۆسپ و بەربەستە ناوخۆیانەی پێشتر لەبەردەمی بوون تاڕادەیەكی زۆر نەماون بەهۆی گۆڕانكاری لەدەنگی لایەنەكان و بەهەموو پێوەرێك بنیات نانی كوردستانێكی بەهێز لەچاوەڕوانی پێكهێنانی حكومەتی تازەیە.










