شەنگە هاوار كاكەیی
پرەنسیپەكانی‮ ‬بارزانیی‮ ‬باوك،‮ ‬بۆ ئەوە نەنووسراون لە خوێندنەوەدا وەكو وێردێك تێپەڕ‮ ‬ببن،‮ ‬دوور لە تێگەیشتن و تێفكرین و كەڵكوەرگرتن لە مەغزا و رەهەندە بونیادنەرەكانی،‮ ‬یاخود لە پێناو وەرگرتنی‮ ‬وەك بابەتێكی‮ ‬موجەرد و رامێندراو لە سوودبەخشین تەنها لە نێوان دێڕی‮ ‬پەرتووكەكاندا حەشار بدەن،‮ ‬ئەگەر هاتوو وەكو رێنوێنی‮ ‬یاسایی‮ ‬پەیڕەو بێت،‮ ‬جا چ لە ژیانی‮ ‬رۆژانەماندا‮ ‬یان لەناو دامودەزگا فەرمییەكاندا لە شێوەی‮ ‬ئەتەكێت و رێبەری،‮ ‬ئەوا هیچ كات تووشی‮ ‬گرفت نابین نە لە ژیانی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆمان و نە لە كاتی‮ ‬ئەدای‮ ‬ئەركەكان لە دامودەزگا فەرمییەكانی‮ ‬حكوومەت،‮ ‬بە هەرحاڵ لەو حاڵەتەدا ئەمەیان ئەگەر پێشنیازە،‮ ‬دەبێ خۆمان لە راستەڕێی‮ ‬ئەو حەقیقەتە لانەدەین،‮ ‬كە لە كاریگەری‮ ‬دەركەوتەی‮ ‬پرەنسیپەكانی‮ ‬بارزانیی‮ ‬باوك،‮ ‬ئەگەر هاتوو پەیڕەو بكرێن،‮ ‬ئەوە بێگومان رەفتارە بەرجەستەبووەكانی‮ ‬خاڵی‮ ‬نابن لە هێزی‮ ‬ئەرێنی‮ ‬و پۆزەتیڤ لە كاتی‮ ‬بەرجەستەبوونی،‮ ‬چونكە ئەم بنچینە مرۆییانە لە بنەڕەتدا پاڵنەرێكی‮ ‬مەعنەویی‮ ‬یارمەتیدەرن بۆ سستی‮ ‬و سڕكردنی‮ ‬هێزی‮ ‬شەڕانگێزی‮ ‬كە لە ناخی‮ ‬مرۆڤدا كەلەكە بوونە و لە ئەدادا دەرهاوێشتەكانی‮ ‬بە نێگەتیڤ،‮ ‬رەفتاری‮ ‬دەمارگیری‮ ‬لە كاتی‮ ‬هەڵچوونەكاندا و لە كاتی‮ ‬رووبەڕووبوونەوەی‮ ‬كێشە و گیروگرفتەكان،‮ ‬بۆیە دەكرێ لەم حاڵەتەدا بڵێین ئەگەر هاتوو نمایندەكانیمان لە زیهنییەتدا بەرجەستە بوو،‮ ‬ئەوە بەهەشتێكی‮ ‬فریشتەی‮ ‬سەرزەمین دەخوڵقێت بەبێ ئەهریمەن و مەحاڵیشە بزانین كەموكوڕییەكان چین و واتای‮ ‬چییە و لە كوێن‮ ‬یا گیروگرفت چییە و مانای‮ ‬چییە؟ هەیە‮ ‬یا نا‮! ‬لە هەمانكاتدا دەروازەیەكە بۆ راپەڕاندنی‮ ‬واتای‮ ‬فێربوون و گواستنەوەی‮ ‬ئەزموونی‮ ‬سەركردەیەكی‮ ‬سەركەوتوو كە لە پێناو كووردبووندا تێكۆشاوە،‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستانی‮ ‬بە ئەمانەتەوە لە ئەستۆ بووە وەكو رابەر و سەرۆكێكی‮ ‬كوردی،‮ ‬چونكە ئەم میتۆدانە كە بە نەمری‮ ‬و زیندوویی‮ ‬رەچەشكێنكراوە بە نەشئەی‮ ‬بەردەوامییەتی‮ ‬زەمەن ئاوڕێژ بووە كە دەشێت بۆ ئەمڕۆمان و بۆ سبەی‮ ‬و بۆ دواڕۆژمان،‮ ‬ئەوەی‮ ‬جێگای‮ ‬باسە لە جیهانی‮ ‬رۆژئاوادا ئەمڕۆ گەورەترین زانكۆكانی‮ ‬جیهان پابەندن بە خوێندنی‮ ‬ئەو بیردۆزە فیكریانەی‮ ‬كە كاریگەریان بەرچاو بوو لە زەمەنی‮ ‬رابردوو،‮ ‬بەڵام لەم سەردەمەدا نوێكران،‮ ‬ژیانەوە بە قاڵب و قالغی‮ ‬تازەوە و ئەكتیڤن بە بەهای‮ ‬زانست لە بوارە جیاوازەكانی‮ ‬ماریفەتدا كە وەكو میرات گەر‮ ‬یەك كەڵكیان وەرگرتووە،‮ ‬بۆیان ماوەتەوە لە پاشماوەی‮ ‬رابەرانی‮ ‬فیكر و وشە،‮ ‬جیهانی‮ ‬دونیابیننی‮ ‬ئەوان وەكە ئایدیاكانیان كاران و بەرجەستە بوونە لە پراكتیكدا بەهۆی‮ ‬ئەو چوست و چالاكییانەی‮ ‬بووە جا لە هەر بوارێك تەوزیف كرابێت،‮ ‬ئەوە بەدڵنیاییەوە كەڵكیان لێ وەرگیراوە‮. ‬
هەر چەندە وارسی‮ ‬پاشماوە فیكرییەكانی‮ ‬زەمەنی‮ ‬بەسەرچوو،‮ ‬بەڵام بە ئیزافە و نوێبوونەوە و نوێگەری‮. ‬دێڕ‮ ‬و وشەی‮ ‬تازە لە بابەتە هەمەچەشنەكان كە لە رێگای‮ ‬ئەنجامی‮ ‬توێژینەوە و لێكۆڵینەوەكاندا وەبەرهەمهاتوون و كاران و دەبیندرێن،‮ ‬لە سەنتەرە ستراتیژییەكان بۆ بەردەوامییەت و گەشەی‮ ‬مرۆیی،‮ ‬ئەمەیان ئەگەر وەكو نموونەیەكی‮ ‬سمپل وەرگرین،‮ ‬بابڵێین گریمان قسەمان لەسەر هزری‮ ‬ئەرێنی‮ ‬پۆزەتیڤە،‮ ‬یەكسەر بیرمان دەگەڕێنەوە بۆ نووسەرە بەناوبانگەكان،‮ ‬ئەوانەی‮ ‬لەو بوارە جێگای‮ ‬دەستوپەنجەیان دیارە،‮ ‬وەكو‮ “‬ئیبراهیم فەقێ،‮ ‬تۆلستۆی،‮ ‬گاندی،‮ ‬مستەفا مەحموود عەقاد‮.. ‬و هتد‮”. ‬لە كاتی‮ ‬خوێندنەوەی‮ ‬بەرهەمەكانیان هەرگیز هەست ناكەیت خاوەنەكانیان كۆچكردوون،‮ ‬بە هۆی‮ ‬كاراكتەری‮ ‬كاریگەرییەكان كە لە هەناوی‮ ‬ئایدیاكانی‮ ‬هەڵقوڵاوە و وەكو هێزی‮ ‬وشەیان كە تێكەڵ دەبێت بە ئیدراك كاریگەرییەكان روودەدەن،‮ ‬چونكە مولامەسەی‮ ‬رۆح دەبێت ئەگەر بپرسین بە چیی؟ بێگومان خۆمان وەڵامی‮ ‬خۆمان ئەدەینەوە كە سیمای‮ ‬كاریگەرییەكان دەردەكەون و زاڵ دەبن بەسەر كەسایەتییەكان لە ئەنجامدا هەستی‮ ‬نوێگەری‮ ‬بە چەشنێك بەرپا دەبێت تا دەگاتە چلوپۆپ بە تەواوەتی‮ ‬ئاسۆی‮ ‬بیركردنەوەی‮ ‬مرۆڤ دەگۆڕێت لە كەسایەتییەكی‮ ‬شەڕانگێزەوە بۆ كەسایەتییەكی‮ ‬میانڕەو هەتا ئەو رادەیەی‮ ‬كەوا خوێنەر پێیوایە گۆڕان بەسەر هۆش و ئیدراكی‮ ‬هاتوو گۆڕاوە،‮ ‬دەڵێ‮: ‬من مرۆڤی‮ ‬دوێنێ نەبووم؟‮. ‬بۆیە لە زۆر‮ ‬یاداشتنامە لە ژێر رۆشنایی‮ ‬كاریگەریەكان ئەم دێرانە دەخوێنینەوە،‮ ‬دەكەوێتە بەر چاوت كە نووسراوە‮ (‬ئەو كتێبانەی‮ ‬ژیانمیان گۆڕی‮). ‬هەڵبەتە قوتابخانەی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمریش هیچی‮ ‬كەمتر نییە لەو زانكۆ مەزنانەی‮ ‬جیهان بۆ فێربوون،‮ ‬رەچەی‮ ‬مرۆڤبوون،‮ ‬بەڵام؟ لە رەوتێكی‮ ‬جیاوازی‮ ‬ماریفەتدا كە بواری‮ ‬سیاسییە،‮ ‬بەڵام‮ ! ‬سیاسەتیش بەهەستی‮ ‬مرۆڤ بوونەوە جوانە،‮ ‬موتەكامیلە بە تایبەت ئەگەر هاتوو تەوزیف و كارابێ لە كەرتی‮ ‬گشتی،‮ ‬ئەگەر بەرجەستە بێت وەكو پردێك بۆ پەڕینەوە رەهەندەكانی‮ ‬چاكسازی‮. ‬بۆ كارابوونی‮ ‬لە بواری‮ ‬داڕشتنی‮ ‬سیاسەتدا لە كاتی‮ ‬دانانی‮ ‬پلانی‮ ‬ستراتیجی‮ ‬وڵات‮. ‬سادەیی‮ ‬نمایندەكان بۆ ئێمەی‮ ‬كورد جێگای‮ ‬خۆشحاڵییە كە بە زمانی‮ ‬شیرینی‮ ‬خۆمان نووسراوە لە زانكۆیەكی‮ ‬هەرە گەورە و مەزنی‮ ‬جیهان رەوایەتی‮ ‬پێبەخشراوە كە ئەویشیان مەحفەلی‮ ‬شاخ و داخەكانی‮ ‬كوردستانە كە بەهێزترین زانكۆ و سەنتەر و و مەڵبەندی‮ ‬تۆێژینەوە نیستراتیژی‮ ‬كوردییە بە ئەژمارە لە جیهانی‮ ‬سیاسەتدا،‮ ‬چونكە زۆربەی‮ ‬هەرە زۆری‮ ‬سەركردە كوردەكانمان بە‮ ‬ڕەنگی‮ ‬جیاواز ئەمڕۆ لە گۆڕەپاندان دەرچووی‮ ‬ئەو مەدرەسەن،‮ ‬بۆیە ئەكتیڤبوونی‮ ‬نمایندەكان شعوری‮ ‬هیچ كەسێك ناوروشێنێ،‮ ‬چونكە لە بنەمادا سەركردە كوردییەكان هاوڕا و هاوتەكبیر بوونە كە لە ژێر ئاڵای‮ ‬پێشمەرگایەتیدا رێباز و رەوتی‮ ‬كوردبوونیان هەڵبژارد بەتایبەت ئەو گفتانەی‮ ‬كەوا پڕ‮ ‬هێزن‮. ‬یەكێك لە وتەكانی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬لە كاتی‮ ‬سەردانی‮ ‬بۆ ناوچەی‮ ‬باڵەكایەتی‮ ‬و لە گوندی‮ ‬رێزانۆك فەرموویەتی‮ (‬ئەبێ بزانین دونیا بۆ كەس نامێنێت،‮ ‬هەزار قەسری‮ ‬ئاڵتونیشتان هەبێت بە جێیدەهێڵن،‮ ‬دەچنە ژێر خاك،‮ ‬تەنها شەرەف و نامووس و ئینسانییەت لە وجودی‮ ‬بەشەردا قیمەتی‮ ‬هەیە پیاو لازمە لە خوا بترسێت و خزمەتی‮ ‬قەومی‮ ‬خۆی‮ ‬بكات بە سەداقەت و بە ئیخلاس شانبەشانی‮ ‬یەك دوو دیفاع لە زدی‮ ‬زوڵم نەكات‮) ‬هەرچەندە فەرموودەكانی‮ ‬ئەم رێبەرە مەزنە ئەگەر بە سەلیقەوە بخوێندرێتەوە وەكو فەرهەنگێكە بریتییە لەو شەو ئەلف و بێی‮ ‬كوردبوون،‮ ‬مەردبوون،‮ ‬بۆ بزاڤێكی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬نووسراوە هەر بەم رەهەندەوە باڵاپۆش بووە كە خاڵییە لە زەمەن لەوكات بۆ ئەمڕۆمان دەشێت‮! ‬بۆ سبەی‮! ‬بۆ ئایندەمان‮. ‬واڵابوونی‮ ‬ئەم دەرگایە كرانەوەی‮ ‬بە رووی‮ ‬جەماوەردا لە پاكیزەیی‮ ‬خەبات و تێكۆشان ئەگەر وەرگرین،‮ ‬وەكو نمایندەیەكی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬بۆ پێشەوەچوون و پێشخستن لە كەرتی‮ ‬میریدا بۆ دەربازبوون لەم دۆخە قەیراناویەدا كەوا سەپێندراوە،‮ ‬ئەوە هیچ دەرفەتی‮ ‬كاركردن لەبەردەمانا نامێنێت،‮ ‬تەنها بە گەڕانەوە بۆ كارابوونی‮ ‬ئەم فەرهەنگە پڕ‮ ‬خۆنەویستییە‮. ‬ئەگەر پێداچوونەوەیەك بكەین بەو ناسەغڵەمیانەی‮ ‬بەرپان لەسەرجەم كایە و سێكتەرە جیاوازەكاندا بە هۆی‮ ‬كەڵەكەبووی‮ ‬كۆمەڵێك هۆكاری‮ ‬خودی‮ ‬كۆمەڵێك هۆكاری‮ ‬مەوزوعی‮ ‬پەیدابوونە لە كەرتی‮ ‬گشتیدا بۆتە هۆی‮ ‬خوڵقاندنی‮ ‬سستەمێكی‮ ‬شلۆخ پەكخستە لە بواری‮ ‬گشتیدا،‮ ‬لەوانە پابەندبوونیان بە رێنماییە بەناو‮ ‬یاساییەكان كە گوایە سەرچاوەی‮ ‬داڕشتنیان لە لایەن حكوومەتی‮ ‬ئیتحادی‮ ‬بۆ داندراوە ئەمە‮ ‬27 ساڵە پابەندین بە جێبەجێكردنیان‮. ‬ئەم بن و بنجەوانە‮ ‬یاساییانە لە خزمەتی‮ ‬ئەم دۆخە پر تەنگەژەیە ناكات كەسیش نكۆڵی‮ ‬لەو‮ ‬ڕاستیانە ناكات كەوا لە پاڵ قەیرانی‮ ‬دارایی‮ ‬دووچاری‮ ‬قەیرانی‮ ‬ناشایستەبوون لە ئەدای‮ ‬مەهامدا هاتووەتە كایەوە‮. ‬لە پێشەوەچوون بۆ دامەزراندنی‮ ‬حكوومەتێكی‮ ‬موئەسەساتی‮ ‬كە لە سەر ئەم سێكوچكەیە بونیادبوون راگەیاندنی‮ ‬بە دامەزراوەیی‮ ‬چەكەرە دەبێت،‮ ‬بریتین لە‮ (‬یەكسانی،‮ ‬لێهاتوویی،‮ ‬دادپەروەری‮) ‬یەكسانی‮ ‬دادپەروەری‮ ‬لە دابەشبوونی‮ ‬ئەرك و مافەكاندا لە دامەزراوە فەرمییەكاندا‮. ‬خەسڵەتی‮ ‬لێهاتوویی‮ ‬كەوا پێناسەی‮ ‬لە فەرهەنگی‮ ‬بارزانی‮ ‬دەخۆیندرێتەوە بەوە ناسراوە كە خۆشكێنە موتەوازیعە و خاكییە لە هەڵسوكەوتدا لە كاتی‮ ‬نەمانیان وەكو زبرێكی‮ ‬كوشندەیە ئاڕاستەی‮ ‬ئایدیای‮ ‬بارزانیی‮ ‬باوك دەبێتەوە كە هەرگیز بە درێژایی‮ ‬تەمەنی‮ ‬لە بڕوای‮ ‬خەمەرە نەبووە نە وەك رەهەند،‮ ‬نە وەك بنەما‮. ‬هەڵبەتە چرۆكردنی‮ ‬ئەم ئایدیایە دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمە سەرەتایانەی‮ ‬پێگەیشتنی‮ ‬بارزانی‮ ‬لە قۆناغی‮ ‬دەرەبەگایەتی‮ ‬كەوا بارزانی‮ ‬دەستبردی‮ ‬گەرم بوو لەناو شۆڕش و گۆڕەپانی‮ ‬سیاسەتدا،‮ ‬ئەوكات ئەستەم بوو دژ بەوان شۆڕش بەرپا بێت كەچی‮ ‬بارزانی‮ ‬بە جەسوری‮ ‬دەجەنگا لە بەرەنگاربوونەوەدا‮. ‬لەم روانگەیەدا لە سەرنجێكی‮ ‬بەپێز بە وانەیە ك ئاشنامان ئەكات كەوا هەرگیز بەشێك لەبەرپرسانی‮ ‬ئەمڕۆمان لاسارن و دەورچوونە لە پەیڕەو و پرۆگرامی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر‮. ‬كەوا بەبەرچاو‮ ‬ڕوونییەوە بە جێماوە لەم فەرهەنگە دەوڵەمەندە بۆ پێناسەبوونی‮ ‬ئەدا و لێهاتوویی‮ ‬بەرپرسانمان كە دەفەرمێ‮ (‬شانازییە بۆ مرۆڤ خزمەتكاری‮ ‬میلەتی‮ ‬خۆی‮ ‬بێ‮) ‬زیندووبوونەوەی‮ ‬خەسڵەتە گرنگەكانی‮ ‬پەیامی‮ ‬بارزانی‮ ‬كە بریتی‮ ‬بوون لە خاكیەت و تەوازع هۆگرییە بۆ گەیشتن بە ترۆپكی‮ ‬ئینسانییەت،‮ ‬شكاندنی‮ ‬بەربەستی‮ ‬چینایەتی‮. ‬چونكە ئەم نمایندەیە هەڵگری‮ ‬واتای‮ ‬بنچینەیەكی‮ ‬هەرە گرنگە لە‮ ‬یەكسانی‮ ‬بوون لە هزری‮ ‬ئەم سەركردە مێژووییەماندا بۆیە پەیڕەوانی‮ ‬ئەم رێبازە بە هەمان رێچكە و هەمان رێباز درێژەپێدەر و بەردەوامییەت بەو بەها و بنەما فیكریانەی‮ ‬بارزانی‮ ‬دەدەن لە گوتار و لە رەفتار لە هەمان كاتدا كاتێك هەڵسوكەوت ئەدای‮ ‬كادیرێك دەبێتە جێگای‮ ‬سەرنج و دروستبوونی‮ ‬پرسیار؟ بە پێچەوانەی‮ ‬ئەتەكێت فۆرمی‮ ‬ئەم هزی‮ ‬بوونە لە فۆرمەڵەی‮ ‬ئەدادا‮. ‬نمایشی‮ ‬دەردەكەوێت قوتابیانی‮ ‬بارزانی‮ ‬ئەگەر هیچ رێگاچارەیەك و دەسەڵاتێك لە بەردەمیاندا فەراهەم نەبێت‮ ! ‬بە لای‮ ‬كەمی‮ ‬ئەزعەف و ئیمان پەناگەیان ماڵە ئارامەكەیان نووسین سەرنج راكێشانە،‮ ‬ئێمە كە ئاماژە و راڤەی‮.. ‬پەتای‮ ‬غروری‮ ‬سیاسەت دەكەین بێبنەما و بێ مەبەست نییە،‮ ‬بەلام رەنگە ئاماژەدانمان لە دەرچەیەك بێت مەبەست تیایدا لێدانی‮ ‬كەسایەتی‮ ‬زادەی‮ ‬بەرپرسی‮ ‬تووش بوو نەبێت وەكو كەسایەتی‮ ‬یا خوانەخواستە وەكو تانە و تەشهیر بگرە‮! ‬ئەم دژ رەوانە نە كار و ئیختساسی‮ ‬نووسەرە،‮ ‬بەڵام بۆ خستنەڕووی‮ ‬ئەمانەت و ئیلتیزامی‮ ‬ئەخلاقی‮ ‬وەزیفەییە كە چۆن گریمانە پەیڕەو ببێت؟
بۆ ژیانەوەی‮ ‬بنەما فیكرییەكانی‮ ‬ئەم رێبازە سۆفیگەر كە پڕە لە جوانی‮ ‬و لە میهرەبانی‮. ‬ئەم مەسجە رێگەخۆشكەرێكە كەوا بە چاوكراوەیی‮ ‬بمێنن و نەتوانن لە ئاست ناحەقییەكان بێدەنگی‮ ‬دەنگ هەڵنەبڕن كە هەڵگری‮ ‬بڕوانامەیەكن و بڕوانامەكانیان لە پەروازێك هەڵواسن عەمەل و كرداری‮ ‬پێ نەكەن،‮ ‬سوود نەبەخشن بە دەوروبەریان بە لای‮ ‬كەمی‮ ‬بۆ هاوپیشەكانیان‮. ‬لەم سۆنگەیەدا كە بە گەرمی‮ ‬هزری‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬نشتمانپەروەری‮ ‬ئەم سەرنجانە دەخەینەڕوو بۆ ئەوەی‮ ‬هەموو سارد و سریەك گرمتر بكات لە ئەدا لە هەڵسوكەوتەكاندا‮. ‬بەو پێیەی‮ ‬سەر بە قوتابخانەیەكین لە نەبەردی‮ ‬و جوامێری‮ ‬و لە هەڵوێست‮. ‬
كاتێك‮ ‬یەكێك لە قوتابیانی‮ ‬بارزانی‮ ‬روو دەكەنە بڵندگۆیەك‮ ‬یاخود دەزگایەكی‮ ‬هاوپۆلەكانی‮ ‬بەڕێوەبەرن سەرپەرشتیارن تموحی‮ ‬زۆر گەورە بەرۆكی‮ ‬دەگرێ،‮ ‬یەكێك لەوانە خەسڵەتێك لە خەسڵەتە دیارانەی‮ ‬بارزانی‮ ‬رەنگی‮ ‬دابێتەوە لە ئەدا و هەڵسوكەوتی‮ ‬قوتابیانی‮ ‬ئەم رێبازە كە بریتییە لە خاكیەت و تەوازوع و سادەیی‮ ‬جا ئەگەر بەدی‮ ‬نەكران هۆشیار بوونە زەرورەتە بۆ سەوزبوونی‮ ‬فیكری‮ ‬بارزانی‮ ‬لە هەیكەل و لە ناخی‮ ‬بەڕێوەبەرانی‮ ‬ئیداری‮ ‬وەزیفی‮ ‬حزبی‮ ‬كە ئەمڕۆ بەو ناسنامەیە ئەركی‮ ‬بەرپرسیارتی‮ ‬و شەرفی‮ ‬ئەوەیان پێبەخشراوە لە راپەڕاندنی‮ ‬ئەركی‮ ‬بەڕێوەبردنی‮ ‬یەكە ئیداری‮ ‬و كارگێریەكاندا هەرچەندە بە گواستنەوەی‮ ‬ئەم وێنە‮ ‬یۆتوبیایە كە وێنەیەكی‮ ‬بەربڵاوە و گومڕاین لە پاڵنەر و بزوێنەر،‮ ‬بەڵام چارەسەری‮ ‬ئەستەم نییە ئەگەر مەبەستمان بێت دەكرێ لە خانەی‮ ‬مومكیناتدا وەكو پێشنیازێك بخرێتەڕوو بۆ پەیڕەوبوونی‮ ‬یاسایی‮ ‬بارزانی‮ ‬بەم هەنگاوە هەر بەرپرسێك حەزی‮ ‬لە لاف و خۆدەرخنستنە دەكرێ دووربخرێتەوە لەو ئەركەی‮ ‬كەوا پێی‮ ‬سپێردراوە‮. ‬
ئەوەی‮ ‬ئاشكرایە كە سەرمایەی‮ ‬وڵات چۆن بە هەدەر دەبردرێت و تەخشان وپەخشانی‮ ‬پێدەكرێت،‮ ‬بە زێدەرۆیی‮ ‬لە شایستە داراییەكاندا سەرچاوەی‮ ‬ئەم بەفیرۆدانە لە بودجەی‮ ‬گشتی‮ ‬وەردەگیرێت بە بەشێك تەرخانكراوە بۆ مەسروفاتی‮ ‬پلە تایبەتییەكان،‮ ‬وێڕای‮ ‬مووچە بەرزەكانیان،‮ ‬كۆمەڵێك ئیمتیازاتی‮ ‬شاهانە كە ناكرێ شایستە بێت لە وڵاتانی‮ ‬جیهانی‮ ‬سێیەمەدا بە ناوی‮ ‬ئەرك و ماندووبووندا بۆیان بەرجەستەیە ئەگەر بەراوردی‮ ‬بكەین بە ئەرك و ماندووبوونی‮ ‬پێشمەرگەیەك لە بەرەكانی‮ ‬شەڕ،‮ ‬ناگات بە‮ ‬یەك سەعاتی‮ ‬ئەركی‮ ‬برا پێشمەرگەكانمان،‮ ‬شایستەكان بەرچاون كۆمەڵێك پاداشتی‮ ‬دارایی‮ ‬ئۆتۆمبێلی‮ ‬پێ پاسەوان و شوفێر،‮ ‬جیا لە مەسروفاتی‮ ‬بەنزین و ئیدامە و نەسریە‮….. ‬هتد دیارە قسەمان لەسەر لایەنی‮ ‬ماددییە كە ئەو بەرپرسە پڕ‮ ‬دەبێ بە داهات،‮ ‬دووچاری‮ ‬ئەو‮ ‬غرورە دەبێ كەوا بارزانی‮ ‬باوك نەهی‮ ‬كردووە لە ژیان و بزاڤیدا ئەو موكتەسابەتە وەزیفیە كە بە‮ ‬یاسای‮ ‬وەزیفی‮ ‬دەیبەشنەوە جڵەوی‮ ‬گرتووە بۆ گەرمبوونی‮ ‬هەناسەی‮ ‬دەسەڵاتە بە بورژوازیەتەوە ئەم حاڵەتە‮. ‬
دەرچەیەكە بۆ گێڕانەوەی‮ ‬غروریەتی‮ ‬بەرپرسێك لە‮ ‬یەكێك لە وەزارەتەكان كە رۆژانە رووی‮ ‬دەكردە فەرمانگەی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ‮ ‬ڕاپەڕاندنی‮ ‬ئیشوكاری‮ ‬رۆژانەی‮ ‬لە كاتی‮ ‬دابەزینی‮ ‬لە ئۆتۆمبێلەكەیدا چاوەڕوانی‮ ‬دەكرد پاسەوانەكی‮ ‬دەرگای‮ ‬بۆ بكەنەوە جانتاكەی‮ ‬دەستی‮ ‬هەڵبگرن،‮ ‬هەر بەمشێوەیە تا دەگەیشتە ژوورە تایبەتەكەی‮ ‬خۆی،‮ ‬بەم دیمەنەنانە رۆژانەی‮ ‬تێپەڕ‮ ‬دەبوو،‮ ‬بەڵام رۆژكیان بەبێ پاسەوان تەنها خودی‮ ‬خۆی‮ ‬و شۆفێرەكەی‮ ‬روویان لە فەرمانگە كرد و لە كاتی‮ ‬وەستانی‮ ‬ئۆتۆمبێلەكی‮ ‬شوفێرەكە هاتە خوارەوە تاوەكو دەرگا بكاتەوە فەقیرەی‮ ‬قۆپچەیەكی‮ ‬كەوت‮ (‬دوگمە‮) ‬زۆر پەشۆگا و بە گەڕان و سوڕان،‮ ‬بەڵام هەر بەدی‮ ‬نەكرد تا چووە ژێر ئۆتۆمبێلەكە دیارە لەو ئان و كاتەدا تەلەفۆنێك بۆ خاوەنشكۆ هات لە دواییدا دەركەوت كە جەنابی‮ ‬وەزیرە،‮ ‬ئەوەنە بێ سەلیقە و مەغرور بوو،‮ ‬نە دەهاتە خوارەوە،‮ ‬دەرگای‮ ‬ئۆتۆمبێلەكەی‮ ‬بكاتەوە،‮ ‬بانگی‮ ‬شۆفێرەكەی‮ ‬كرد بێ فایدە بوو،‮ ‬ئەمجا دەستیكرد بە چەپڵەلێدان هەر بێ فایدەبوو،‮ ‬ئەمجارە كێشای‮ ‬بە نێوچاوانی‮ ‬خۆی‮ ‬هەر بێ فایدەبوو،‮ ‬تا دوای‮ ‬هۆڕن و ئستێرنی‮ ‬بەكارهێنا و دەستی‮ ‬كرد بە بۆڵەبۆڵ و هات و هاوار و قیڕاندن بەسەر شۆفیری‮ ‬داماودا،‮ ‬جا دەرگەی‮ ‬بۆ كردەوە كە تەئخیر بوو،‮ ‬چووە سەرەوە بۆ خزمەتی‮ ‬جەنابی‮ ‬وەزیر،‮ ‬كە گوایە تەئخیر بووە پاسەوانی‮ ‬وەزیر پێڕاگەیاند كە دواكەوتووە پێیگوت‮ (‬هەرە هەرە زیكە كۆمبوونەوە دەستی‮ ‬پێكریا‮). ‬ئەوەی‮ ‬ماوە بڵێم با بە باوەڕ‮ ‬و بە كردار هەوڵەكانمان چڕ‮ ‬بكەین لە پەیڕەوی‮ ‬وشەی‮ ‬جوان كە زادەی‮ ‬فەرهەنگی‮ ‬كوردییە لە پێناو مرۆڤایەتی‮.