وەزارەتی تەندروستیی ئێران ئەمڕۆ هەینی ئاماری تازەی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بڵاوکردەوە.
کیانووش جیهانپوور، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند کە لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٢٢ کەس بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تەواوی ئێران گیانیان لەدەست داوە و ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لەو وڵاتە گیانیان لەدەست داوە گەیشتووەتە ٤٢٣٢ کەس.
ئاشکراشی کرد کە لە ٢٤ کاتژێری رابردوودا ١٩٧٢ حاڵەتی تازەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران تۆمارکراوە و بەمەش ژمارەی تووشبووان گەیشتووەتە ٦٨ هەزار و ١٩٢ کەس.
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بە ئەوەش کرد کە تاوەکو ئێستا ٣٥ هەزار و ٤٦٥ تووشبووی کۆرۆنا لە ئێران چاک بوونەتەوە.










