هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژو ژه‌نیار خاتوو ( سه‌حه‌ر محه‌مه‌دی ) ، ساڵی ( 1988 ) له شاری تاران له دایك بووه ، هه‌میشه ئاوازه كلاسیك و ره‌سه‌نه‌كان ده‌چڕێت ، ئه‌ندامێكی سه‌ره‌كی گروپی موزیكی ( ماه بان‌و ) یه ، له چه‌ندین ئۆپێراو ئۆركسترای ئێرانی‌دا به‌شداری كارای هه‌یه ، ساڵی ( 2015 ) له‌لایه‌ن دادگای ئیسلامی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه به بیانوی گوتنی گۆرانی به‌بێ حیجاب له‌لایه‌ن ( سه‌حه‌ر محه‌مه‌دی ) وه ، سه‌رجه‌م گرووپی ( ماه بان‌و ) چالاكیان لێ قه‌ده‌غه‌كرا ، هه‌مان ساڵ ئۆپیرای ( سه‌عدی ) هه‌ڵوه‌شێندرایه‌وه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ( سه‌حه‌ر محه‌مه‌دی ) ئه‌ندامی بوو ، دادگای ئێرانی به‌وه تاوانباری كردووه كه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌بێ حیجاب و له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌نده ئۆپۆزسیۆنه‌كاندا ئاهه‌نگی ساز كردووه ، خاتوو سه‌حه‌ر له دواچاوپێكهوتنی دا ده‌ڵێ : ده‌سه‌ڵاتی مه‌زهه‌بی ( هه‌ر چاوی له سه‌ری منه ) به‌رده‌وامه له رێگرتن و قه‌ده‌غه كردنی چالاكیه‌كانم ، به‌ڵام من هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بم ..
رێبوار هه‌ورامی











