ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بریاریدا بە درێژکردنەوەى قەدەغەى هاتووچۆ تا کاتژمێر ١٢ى شەوى ١٦/٤/٢٠٢٠ و تیایدا چەند بریارێکى راگەیاندوە کە یەکێک لەوانە هاتووە”ئەو خێزانانەی کە دانیشتوی هەرێمی کوردستانن و بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆوە لەیەک دابڕاون، لە نێوان پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، بۆ ماوەی (٢٤) کاتژمێریان پێ دەدرێت لە کاتژمێر ١٢ی شەوی ١٠ی نیسان تا کاتژمێر ١٢ی شەوی ١١ی نیسان بگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان”.

ئاماژە بەوەشکراوە، پێویستە ئەو هاوڵاتییانەی دەگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانیان کارتی زانیاری ئەو پارێزگەیان هەبێت کە بۆی دەچن و لە بازگەکان پێویستە پێیان بێت و ئەم پرۆسەیە بە هەماهەنگی لە نێوان ژووری ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی وەزارەتی ناوخۆ ئەنجام دەدرێت.