دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی (14)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی دەلال، له‌ په‌یامێكدا پیرۆزبایى له‌ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیر و كارمەندانی تەلەفزیۆنی دەلال ده‌كات.

ده‌قى په‌یامه‌كه‌:

بەڕێزان/ بەڕێوەبەر و ستافی بەڕێوەبردن و کادیر و كارمەندانی تەلەفزیۆنی دەلال

بەبۆنەی (14)هەمین ساڵیادی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی دەلال، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و بینەرانی كەناڵەکەتان دەكەین و، ئومێدەوارین بۆ ساڵی داهاتوو هەنگاوی باشتر بنێن بۆ زیاتر خزمەتگەیاندن بە بواری میدیایی و رۆشنبیریی لەو دەڤەرە ئازیزەدا.

میدیای بینراو، ئەركێكی گرنگی لە ئەستۆیە لە هۆشیاركردنەوە و گەیاندنی زانیارییەكان بە هاووڵاتیان بەتایبەت لە ئێستادا کە بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ رووبەڕوی بارودۆخێکی ناھەموار بووینەتەوە، پێویستە وەکو ھەمیشە روڵی کاریگەری خۆتان ببینن بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان و نیشتیمانەكەمان.

جارێكی دیكە وێڕای پیرۆزبایی گەرممان، پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ زیاتر بەرەوپێشچوونی كەناڵەكەتان دووپات دەكەینەوە و ھیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین..

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی

 پارتی دیموكراتی كوردستان

10/4/2020