شهوی رابردوو رووداوێکی هاتوچۆ لە شاری هەولێر ڕوویدا و بەو هۆیەوەیە چوار کەس گیانیان لەدەست دا.
نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕۆژئاوای هەولێر لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە کە تەرمی چوار کەس گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و سەرنشینێکی دیکەش لە نێو ئەو ئۆتۆمبێلە گیری خواردووە کە تووشی رووداوەکە بووە و نەتواندراوە دەربهێندرێت.
بەپێی زانیارییەکان ڕووداوەکە لەسەر رێگای هەولێر – مەخموور ڕوویداوە و قوربانییەکانیش بریتین لە سێ گەنج و منداڵێک رووداوەکە بریتی بووە لە وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری”تۆیۆتا”.









