ئەمڕۆ پێنجشەممە 30 تووشبووی نوێ بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق تۆمار كران.

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاوی كردەوە لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 30 كەسی تر تووشی پەتای كۆرۆنا بوون، بەمەش ژمارەی تێكڕای تووشبووانی پەتاكە لە عێراق گەیشتە یەك هەزار و 232 تووشبوو.

تووشبووەكانی ئەمڕۆ 12 كەسیان لە بەغدان، هەشتیان لە پارێزگای بەسرەن، دوو لە دیالە و دووش لە زی قارن، یەكێك لە نەجەف، یەكێكیش لە كەربەلا و یەكێكی تریش لە واست تووش بوون.

لە هەولێریش یەك تووشبووی نوێ تۆمار كراوە، هەروەها لە سلێمانی یەك تووشبوو و لە دهۆكیش یەك تووشبووی تر تۆمار كراون.