وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد کە چوار حاڵەتی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی تۆمارکراوە.
ئەمەی خوارەوە دەقی ڕاگەیەندراوەکەیە:-
دەرەنجامی نوێ …
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، چوار تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا، کە سێ پیاو و ئافرەتێکە هەموویان دانیشتووی قەزای چەمچەماڵن و بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون.
وەزارەتی تەندروستی
٩ نیسان ٢٠٢٠










