دكتۆر سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی له‌ په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ی شكاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی خستۆته‌ ڕوو و نووسیویه‌تی: ئەگەر قەدەغەی هاتوچۆ بەتەواوی بشکێنرێت دەگەڕێنەوە خاڵی سفر.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌و  10 ڕۆژه‌ی له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ و بۆ ڕێگری كردن له‌ زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا درێژكرابۆزوه‌ سبه‌ی هه‌ینی كۆتایی دێت.