ئه‌مڕۆ 9/4/2020 به فه‌رمی مسته‌فا كازمی، بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق راسپێردرا، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی عه‌دنان زورفی كه پێشتر راسپێردرا بوو، كشایه‌وه و داوای لێبوردنی كرد.
وه‌ك زورفی رایگه‌یاند، هۆكاری كشانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به ناوخۆ و ده‌ره‌وه هه‌یه، ناوماڵی شیعه‌ش پشتگیریان نه‌كرد.
هاوكات سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش له راگه‌یه‌ندراوێكدا، پشتیوانی خۆی له راسپاردنی مسته‌فا كازمی راگه‌یاند.
كازمی كێیه؟
– ساڵی 1967 له به‌غدا له دایكبووه.
– باوكی دوو منداڵه.
– به‌كالۆریۆسی له یاسا هه‌یه
– ساڵی 2016 بووه سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری عێراق
– به‌هۆی ئۆپۆزیسیۆنبوونی له دژی رژێمی سه‌ددام، ماوه‌ی 10 ساڵ له ده‌ره‌وه ژیاوه، به‌ڵام تێكه‌ڵی هیچ پارتێكی سیاسی نه‌بووه له ده‌ره‌وه.
– به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری دامه‌زراوه‌ی “الذاكرة العراقیة” بوو، كه تایبه‌ت بوو كۆكردنه‌وه‌ی دۆكیومێنت له باره‌ی تاوانه‌كانی رژێمی سه‌ددام.
– جگه له وڵاتینامه‌ی عێراق، هه‌ڵگری هیچ وڵاتینامه‌یه‌كی دیكه نییه.
– له كاتی مانه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ته‌نها مافی په‌نابه‌ری سیاسی پێ‌درابوو.
K24










