پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه له‌كۆشكی سه‌لام له‌شاری به‌غدا، به‌ئاماده‌بوونی محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی عێراقی بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ڕاسپارد.
ڕاسپاردنی كازمی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ عه‌دنان زورفی، ڕاسپێردراوی پێشووی پێكهێنانی كابینه‌ی حكومه‌ت، كشانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند.










