وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرایكرد، 10 تووشبووی تر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون كە یەكێكیان لە نەجەفە و گیانی لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، 10 تووشبووی تر بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون، پێنج لە تووشبووەكان لە بەغدان كە سێ تووشبوو لە ڕەسافە، یەكێك لە شاری پزیشكیی و یەكێكیش لە كەرخە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئەوەشیخستووەتەڕوو، ئەوانی تریش تووشبوویەكیان لە كەربەلایە، یەكێكیان لە بابلە و دووانی تریش لە واستن.

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاماژەی بەوە كردووە، دوای تۆماركردنی ئەو 10 تووشبووە، كۆی تووشبووان گەیشتووەتە 93 كەس، 24 كەس چاكبوونەتەوە و نۆ كەسیش گیانیان لەدەستداوە.