خهبات: بەرهەم شێخ عزەدین:-
عماد نازم فازل لەدایكبووی شاری كەركوكم ، ئێستا لە سلێمانی دانیشتووم بەهۆی پیشەكەمەوە كە پزیشكی پسپۆڕی ڕاستكردنەوەی ددانم، دەستپێكی كاری هونەریم لە 2015 بوو كە بۆ یەكەم جار لە ستۆدیۆیەكی پڕۆفیشناڵ گۆرانیم تۆمار كرد ، بەڵام پێش ئەوە بە چەن ساڵێك چومە ناو جیهانی هونەر و مۆسیقاوە لە ڕێی ئامێری عودەوە،چونكە مۆسیقا لای من هەستێكی پیرۆزە و بەهرەیەكی خواكردەیە كە مرۆڤ چێژی لێ وەردەگرێت.
عود لای تۆچی دە گەیە نیێت؟ جگە لە ئامێری عود چ ئامیریكی دیكە دە ژە نیت؟
عود جوانترین ئامێرە و نزیكترین هاوڕێیە بۆمن.جگە لە ئامێری عود هیچ ئامێرێكی دیكە ناژەنم بەداخەوە .
مە رجە عازف لە هە موو ئالیە تە كان شارە زابێت؟
نەخێر مەرج نیە، بەڵام ئەگەر شارەزای زیاتر لە ئالەتێك بێت جوانترە ، من بەش بەحاڵی خۆم تەنها لەگەڵ ئالەتی عودا ئاوێتە بوم و زۆر یارمەتیدەرمە لە هەڵبژاردنی ئەو گۆرانیانەی كە دەیڵێم هەرچەندە من عازفی پڕۆفیشناڵ نیم.
هۆكاری نە مانە وە ی بەرهەمی هونەرمەندان لەناوخەڵك لەسەرزاری خە ڵك بۆچی دە گەڕێنیتە وە؟ بەڕای من ئەگەر بەرهەمەكە شایەنی ئەوە بێت كە بمێنێتەوە ئەمێنێتەوە.
وە كولاوێك خە ون بە چی دە بینیت؟
خەونی گەورەم ئەوەیە كە كوردستان ببینم ببێت بە وڵاتێكی سەربەخۆ ، وەكوو لایەنی كەسیش خەونی ئەوەم هەیە كە بتوانم بەردەوام بم لە هونەر .
شە هیدان و پێشمەرگە لە كوێی خەونی داهاتوی تۆن؟
سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان دائەنەوێنم هیوادارم ئەو ڕۆژە بەچاوی خۆمان ببینین كە كوردستان ببێت بەوڵات.هەموو كاتێك ئامادەم كاری هونەریان بۆ بكەم لە ناخی دڵمەوە حەز ئەكەم ڕۆژێك لە ڕۆژان سروودێكی نیشتیمانی پێشكەش بكەم.










