خەبات: خاڵدار قەواڵی:-
بەڕێوەبەری فیستیڤاڵی سینەمای نێودەوڵەتی نورلە وڵاتی مەغریب حەنان سككی تایبەت بە ڕۆژنامەیخەباتی ڕاگەیاند هەرچەند سەردانی كوردستانم نەكردووە، بەڵام زانیاریم هەیە دەربارەی كورد و ئەو ستەمەی كە لە گەلی كورد كراوە و دوژمنان دابەشی چوارپارچەیان كردووە . هەروەها پێشمەرگە تێكشێكنەری تیرۆرستانی داعش بووە، بەهیوام دەرفەتێك ڕێكەوێت تاكو هەرێمی كوردستان ببینم لەگەڵ ئەوەشدا كۆنتاكی باشمان هەیە لەگەڵ ئەكتەر و دەرهێنەرە كوردەكان. كارە هونەرییەكانیان لە ئاستێكی زۆر باش دەبینم، من وەك سەرۆكی فیستیڤاڵ دەرهێنەری كوردكامەران مەنسور كەركووكیم دەسنیشان كردووە، ببێت بە نوێنەر و ڕێكخەری فستیڤاڵمان كە لە شاری كازا پلانكائەنجام دەدرێت و نوێنەرمان دەبێت لە عێراق و كوردستان بۆ دەست نیشان كردنی كورتە فیلمە سینەماییەكان و بەشداریكردنیان لە فستیڤاڵ و پێشبڕكێ بۆ بەدەست هێنانی خەڵات. سەبارەت بە هەڵبژاردنی وەك نوێنەری فستیڤاڵ لە خولی چوارەم كە لە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت كامەرانڕۆژنامەی بە خەباتی گوت: بەهیوام لە ئاستی متمانەی فستیڤاڵ بم و فیلمە سینەماییەكانی كوردستان بناسرێن لە جیهان و تاكو ئێستاش چەندین كورتە فیلمی سینەمایی لە عێراق و كوردستان بە دەستم گەیشتووە و ئومێدەوارم خەڵات بەدەست بهێنن كە خەڵاتەكان بریتین لە شەش خەڵات وەك خەڵاتی نور الكبیر و باشترین ئەكتەری كچ و كوڕ و باشترین دەرهێنەر و باشترین سیناریۆ لەگەڵ خەڵاتی تایبەتی لیژنەی دادوەری. پەیامم بۆ سەرجەم سینەماكاران و دەرهێنەرانی كوردستان و عێراق ئەوەیە: هەر كورتە فیلمێكی سینەمایی چ درامای بێت، یاخود دیكۆمێنتاری لینكەكەی بنێردرێت بۆ بەشداریكرن لە ڕێگەی ئیمەیل [email protected] یاخود فیس بووك kamaram Mansur kerkuki لە كۆتاییدا ناوبراو گوتی: زۆر سوپاس بۆ ڕۆژنامەیخەباتو گرنگی دانی بەم بابەتە.
پەڕەگرافێك لە كارە هونەرییەكانی كامەران مەنسور فەتاح كەركووكی فیلمی ماڵ ئاوا نووسین و سیناریۆ و بەشداری لە ڤیستیڤاڵی ئیتاڵیای كردووە . فیلمی خۆزگەنووسەر و سینارست و دەرهێنەر. فیلمی ماجی ئیسكەكان نووسەر و سینارست و یاریدەدەری دەرهێنەر و نواندن. فیلمی دالیاوخۆزگەنووسەر و سینارست و دەرهێنەر. فیلمی جەنگەڵستان نووسەر و سینارست و دەرهینەر. فیلمی دوا چارەنووسدەرهێنەر و ئەكتەری سەرەكی و سیناریو. شانۆگەریڕەش و سپینووسین ودەرهێنەر كە بشداری ڤیستیڤاڵی شانۆی شەقام كردووە خولیحسین مسری لە كەركووك . درامای لاپەڕكای كەركووكنووسەر و سینارست بەڕێوەبەری بەرهەم و ئەكتەری سەرەكی. ئەكتەری درامای گەردەلول لە بەشی دوو و سێ و ئەكتەری هەریەك لە فیلمی باخەكەی باوكمودەلال و دنیا و جەلادی خواوەندەكان the black نوسینی تێكست و دەرهێنانی گۆرانی منداڵان كۆبوونەوەی باوكان و سرودی نەوەی دوارۆژ. شایەنی باسە ئێستاش نووسینی بەشی دووەمی درامای لاپەڕەكانی كەركووكی ئامادەكردووە.










