كیكی‮ ‬سیتینی‮ ‬راهێنەری‮ ‬یانەی‮ ‬بەرشلۆنە رایگەیاند كە‮ ‬یاریزانانی‮ ‬كەتالۆنیا لەناو‮ ‬یاریگادا زۆر پشت بە لیۆ میسی‮ ‬دەبەستن‮.‬
سیتین لە دیمانەیەكدا لەگەڵ رۆژنامەی‮ ‬بریویدكۆی‮ ‬ئیسپانی‮ ‬لەبارەی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬مێسی‮ ‬بە‮ ‬یاریزانانی‮ ‬یانەكەی‮ ‬گوتی‮: ‬لە راستیدا‮ ‬یاریزانان زۆر بیر لەوە دەكەنەوە چۆن تۆپ بگەیننە مێسی،‮ ‬ئەگەر منیش بم وادەكەم،‮ ‬هەموو جار ئەمە بەیاریزانان دەڵێم كاتێك تۆپ لە ژێر قاچی‮ ‬بەتواناكاندا بێ ئەوا بەشێوەیەكی‮ ‬سەركەوتوو تۆپەكە دەگەیەننە شوینی‮ ‬مەبەست،‮ ‬هەر بۆیە‮ ‬یاریزانەكان هەمیشە بەدوای‮ ‬مێسیدا دەگەڕێن،‮ ‬پشت بەستن بە مێسی‮ ‬كاریكی‮ ‬درووست و سروشتییە و كاتێك تۆپ لای‮ ‬مێسییە هەست بە ئارامییەكی‮ ‬تەواو دەكەم‮.‬