خهبات: پەریها عومەر:-
هونەرمەندی شاری هەولێر ، خەلیل یابە كەریم لە ساڵی 1938لە شارۆچكەی گوێڕ لەدایكبووە، قوتابخانەی سەرەتایی هەر لە گوێر تەواو كردووە و ناوەندیشی لە هەولێر و خانەی مامۆستایان لە موسڵ تەواو كردووە.سەرەتای دەست پێكردنی كاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ نمایشی ساڵانەی قوتابخانەكان كەبەشداریكردووە، بەشداری لە چیرۆكێكی تەمسیلی بەناویخۆشی جوتیار كردووە. ئەوە دەبێتە بەردی بناغەی حەزی بۆ هونەر بەڵام بۆی نەڕەخساوە لە هەموو چالاكییەكان بەشداری بكات.
❊ چ خوێندنەوەیەكتان بۆ ئێستای هونەری كوردی؟
-پاش هاتنی داعش شەری تیرۆر حكومەتی هەرێم دووجاری قەیرانێكی دارایی قوڵبووە ئەوەش كاریگەری هەبوو لە سەر هەموو سێكتەرەكانی ژیان بەتایبەتی بواری هونەری بەگشتی، بواری هونەری شانۆ و شانۆگەری و فیلم سازی دراما بەبێ پشگیری دارایی ئەنجام دانی ئەستەمە.ئەگەر سەرنجێك بدەینە هونەری كوردی دەبینین چەندین شانۆ درامای كوردی لەكار كەوتوون چونكە هیچ پاڵپشتیەكی داریی نەكراون.
❊ سەبارەت بەو دراما دۆبلاژكراوانە چیت هەیە وەك هونەرمەندێك؟
بەداخەوە بۆ كەناڵەكانی ئێمە ئەو دراما بیانیانە پەخش دەكەن، بەتایبەتی دراما توركییەكان كە لەگەڵ داب و نەریتی ئێمە نا گونجێت و بۆتە هۆی لێكترازاندنی خێزانەكان و لە ناوبردنی درامای كوردی. زۆرجار پێشنیاری ئەوەمان كردووە كە تەنیا پارەی دۆبلاژكردنی ئەو فیلم مانەمان بۆ سەرف بكەن ئێمە دەتوانین درامای كوردی ئەنجام بدەین بەڵام بەداخەوە كەس گوێی پێ نەداین.
❊ جگە لە بواری هونەری بە چ پیشەیەكی ترەوە سەرقاڵی؟
هیچ پیشەیەكی ترم نیە. بەداخەوە دەبوایە هونەرەكەمان پیشەبوایە لە پاش ئازادكردنی عێراقەوە پێك هێنانی حكوومەتی كوردستان هیوامان وابوو ڕۆژ بەڕۆژ هونەر بەرە و پێشەوا بچێت نەك بگاتە ئەو ئاستەی ئێستا.
❊ چ كار و پرۆژەیەكی هونەری تازەت لەبەر دەستە ؟
بریارە لە زنجیرە درامای گورگەكان بە شداری بكەم دەگاتە زیاتر لە هەشتا ئەڵقە بۆ كورد ماكس تیڤی لە نوسین و دەرهێنانی هونەرمەندی بەتوانا میران شیری.
سهرهتا هزرو هونهر خەلیل یابە: بۆ ئهوهی هونهر نهگاته ئهو ئاستهی ئێستا، دهبێت حكوومەتی هەرێم...










