سەربەست بامەڕنی
لە ژێر دروشمی‮ ‬گوایە‮ ‬یەكپارچەیی‮ ‬عێراق،‮ ‬حكوومەتی‮ ‬سەربەخۆ و پاراستنی‮ ‬سەروەریی،‮ ‬چەند هەوڵێكی‮ ‬گوماناویی‮ ‬بۆ پەراوێزخستن،‮ ‬وەلانانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و دەركردنی‮ ‬لە هاوكێشەی‮ ‬هاوبەشیەتی‮ ‬نیشتمانی،‮ ‬هاوسەنگی‮ ‬و سازان لە رێگەی‮ ‬دەست نیشان كردنی‮ ‬ئەندامان لە حكوومەتی‮ ‬داهاتووی‮ ‬كاتی‮ ‬بەڕێوەدەچێت،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬ببنە تەنیا لایستۆكی‮ ‬پاشكۆ و شایەدی‮ ‬ساختەی‮ ‬بێ دەسەڵات،‮ ‬كە گوزارشت لە بۆچوون،‮ ‬ویستی‮ ‬شەقامی‮ ‬كوردستان،‮ ‬سەركردایەتییە سیاسییەكەی‮ ‬و پەرلەمانە نیشتمانییە هەڵبژێردراوەكەی‮ ‬ناكەن‮. ‬لەوەی‮ ‬گوتمان،‮ ‬مانای‮ ‬پێشێلكردنی‮ ‬هەموو رێكەوتنەكانی‮ ‬پێشوو لە نێوان دەوڵەتی‮ ‬فیدراڵی‮ ‬و گەلی‮ ‬كوردستان،‮ ‬رەتكردنەوەی‮ ‬دەستووری‮ ‬فیدراڵیی،‮ ‬گەڕانەوە بۆ رەوتی‮ ‬تاكڕۆیی‮ ‬و رژێمی‮ ‬دیكتاتۆری‮ ‬گۆڕ‮ ‬بەگۆڕ‮ ‬دەگەێنێت،‮ ‬كە ئەویش هەندێ بەكرێگیراوی‮ ‬بەناوی‮ (‬برایانی‮ ‬كوردمان‮) ‬و نوێنەرانی‮ (‬باكووری‮ ‬خۆشەویستمان)ـی‮ ‬دادەمەزراند‮. ‬ئەو ئاراستەگرتنە رەگەزپەرست و تایەفییە چەپەڵە،‮ ‬بە پشتگوێخستنی‮ ‬ویستی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان و مافە رەواكانی‮ ‬،‮ ‬لە دەست نیشان كردنی‮ ‬نوێنەرەكانی،‮ ‬كە پشتگوێخستنێكی‮ ‬بە ئەنقەستە بۆ خەباتی‮ ‬نیشتمانی‮ ‬درێژخایەنی‮ ‬كوردستانیان،‮ ‬بە هەموو ئەو قوربانیانەی‮ ‬لە پێناوی‮ ‬هاوبەشیەتی‮ ‬نیشتمانی،‮ ‬بنیاتنانی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬هاووڵاتیبوون،‮ ‬یەكسانی،‮ ‬دادگەری‮ ‬و پاراستنی‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬دڵبژێرانەی‮ ‬پێكهاتە نەتەوەیی،‮ ‬ئایینی‮ ‬و تایەفییەكانی‮ ‬عێراق داویەتی،‮ ‬هەڕەشە لە بنەماكانی‮ ‬سیستمی‮ ‬فیدراڵیی‮ ‬دەكات‮. ‬ئەو ئاراستەگرتنە لە ژێر هەر لافیتە،‮ ‬دروشم و ناوێك بێت،‮ ‬هاوتای‮ ‬رەتكردنەوەی‮ ‬دەستووری‮ ‬فیدراڵیی،‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬جەنگ بۆ سەر گەلی‮ ‬كوردستان و بێبەشكردنیەتی‮ ‬لە دەست نیشان كردنی‮ ‬نوێنەرەكانی،‮ ‬لەوكاتەی‮ ‬هاوشانی‮ ‬رۆژەڤە گوماناوییە هەرێمایەتی‮ ‬و دژ بە سیستمی‮ ‬فیدراڵیی‮ ‬و مافەكانە،‮ ‬كە دەستوور بۆ گەلی‮ ‬كوردستانی‮ ‬مسۆگەر كردووە،‮ ‬دەرگەی‮ ‬دۆزەخیش بەسەر دەوڵەتی‮ ‬لاوازی‮ ‬عێراق دەكاتەوە،‮ ‬كە لە كەوتن و دابەشبوون نزیكە،‮ ‬ئەوەش لە ئاكامی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬رەگەزپەرستی‮ ‬و تایەفی‮ ‬قووڵە،‮ ‬بۆ رەتكردنەوەی‮ ‬پێكهاتە سەرەكییەكانی‮ ‬عێراق‮. ‬گەلی‮ ‬كوردستان،‮ ‬كەزیاتر لە جارێك رۆڵی‮ ‬لە بنیتانانەوەی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬عێراق و پاراستنیدا هەبوو و هێشتاش لە تەك داواكارییە رەواكانی‮ ‬جەماوەری‮ ‬شۆڕشگێڕی‮ ‬عێراقە،‮ ‬بە كەمتر لە هاوبەشیەتی‮ ‬راستەقینە لە بەڕێوەبردنی‮ ‬وڵات،‮ ‬دروستكردنی‮ ‬بڕیاری‮ ‬ناوەندیی‮ ‬و ئەو كەسانە دەست نیشان بكات،‮ ‬كە لەسەر هەموو ئاستەكان نوێنەرایەتی‮ ‬دەكەن رازی‮ ‬نابێت،‮ ‬لەوانەیە سوودی‮ ‬هەبێت بە بیری‮ ‬هەندێكیان بهێنینەوە،‮ ‬بەوەی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان بە رێژەی‮ ‬زیاتر لە نەوەد لە سەدا،‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬هەڵبژارد،‮ ‬ئەوەش لە ئاكامی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬رەگەزپەرستی،‮ ‬پەراوێزخستن و وەلانانی‮ ‬پێشوو بوو،‮ ‬ئەوی‮ ‬بشیەوێت جارێكی‮ ‬دیكە بەختی‮ ‬خۆی‮ ‬تاقی‮ ‬بكاتەوە،‮ ‬ئەوا دوایین بزمار لە تابووتی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬عێراق دەدات‮.‬