سوورە مەرگەیی
بوونی‮ ‬پێگەی‮ ‬هەر وڵات و گەلێك لە بوونی‮ ‬دابینكردنی‮ ‬ئاسایشێكی‮ ‬ئارام و داراییەكی‮ ‬بەهێز دایە،‮ ‬هەر ئەوەش وایكردووە ئاسایش و دارایی‮ ‬لە هەموو قۆناغە جیاجیاكانی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتیدا توانای‮ ‬گۆڕینی‮ ‬ئاڕاسەی‮ ‬رووداوەكانیان هەبێ و ببنە دوو بنەمای‮ ‬سەرەكی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬سەركەوتوو‮.‬
ئەوەی‮ ‬جێگای‮ ‬ئومێدە و كورد دەتوانێ داهاتووی‮ ‬خۆی‮ ‬لەسەر بنیات بنێ،‮ ‬ئەوەیە كە لەو دوو بنەما سەرەكی‮ ‬و كاریگەرەی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم وەك دەوڵەتێكی‮ ‬سەربەخۆ مامەڵەی‮ ‬لەگەڵ دەكرێ،‮ ‬لەوەش گرنگتر و جێگای‮ ‬ئومێدتر دیدار و كۆبوونەوەكانی‮ ‬وەفدی‮ ‬كوردییە لەو كۆنگرە و كۆبوونەوە نێودەوڵەتیانەی‮ ‬كە لەسەر ئاسایش و دارایی‮ ‬دەبەسترێن‮.‬
لە كۆنگرەی‮ ‬داڤۆس كە كۆنگرەیەكی‮ ‬تایبەت بە دارایی‮ ‬بوو،‮ ‬ئامادەبوونی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێم و دیدار و كۆبوونەوەكانی‮ ‬لەگەڵ سەرۆك و وەزیرانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬وڵاتان و بە تایبەتیش لەگەڵ سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا،‮ ‬دەكرێ كورد نەك هەر لە باشوور،‮ ‬بەڵكو لە بەشەكانی‮ ‬تری‮ ‬كوردستانیش بە ئومێدەوە لێی‮ ‬بڕوانن‮.‬
لە كۆبوونەوەی‮ ‬میونشنیش كە تایبەتە بە ئاسایشی‮ ‬جیهانی‮ ‬و ئامادەبوونی‮ ‬وەفدی‮ ‬كوردی‮ ‬و،‮ ‬دیدار و كۆبوونەوەكانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكومەت لەگەڵ وەزیرانی‮ ‬دەرەوە و بەرگری‮ ‬و وزەی‮ ‬ئەمەریكا و وەزیری‮ ‬بەرگری‮ ‬ئەڵمانیا و روسیا و تەنانەت لەگەڵ وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئێرانیش،‮ ‬جیگای‮ ‬هەڵوەستە لەسەر كردنن و پێویستە كورد بە گرنگی‮ ‬و بایەخەوە لێی‮ ‬بڕوانێ و بە ئاگاییەوە هەنگاوەكانی‮ ‬داهاتووی‮ ‬خۆی‮ ‬لەسەر بنیات بنێ‮.‬
خاڵكی‮ ‬تر كە زۆر گرنگە و دەمەوێ لە پەراوێزی‮ ‬ئەم بابەتە ئاماژەی‮ ‬بۆ بكەم،‮ ‬كورد لە ئێستادا لە قۆناغێكدایە كە نەك هەر دۆستەكانی،‮ ‬بەڵكو دوژمن و نەیارەكانیشی‮ ‬ناچار بوون حیساب لەسەر پێگەی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬كورد بكەن،‮ ‬كۆنگرەی‮ ‬داڤۆس و كۆبوونەوەی‮ ‬میونشن هیچ گومانێك لەسەر ئەو راستییەی‮ ‬سەرەوە ناهێڵن ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ دوو خاڵ،‮ ‬یەكەمیان ئەو سیاسەتە ئابووریە بوو كە توانرا وەڵامی‮ ‬قوت و مووچە و بودجەی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬پێ بدرێتەوە و كوردستانیش بەرێتە ناو سیاسەتی‮ ‬وزەی‮ ‬جیهانی،‮ ‬دوووەمیشین ئەو ئاسایشە تۆكمەیە بوو كە حكومەتی‮ ‬هەرێم توانی‮ ‬لە ناوچەیەكی‮ ‬پڕ‮ ‬فەوزا و نائارام و بێ ئاسایشدا دابینی‮ ‬بكات‮.‬
كورد لەو دوو بنەما گرنگ و سەرەكیەی‮ ‬كە لە سەرەوە باس كران توانیویەتی‮ ‬هەنگاوی‮ ‬زۆر باش و دڵ خۆشكەر ببڕێ،‮ ‬بەڵام لە بنمایەكی‮ ‬زۆر گرنگ و بەهادار بێبەشە و ئەویش كۆدەنگی‮ ‬و‮ ‬یەكهەڵوێستی‮ ‬نەتەوەییە و بە داخەوە تا ئێستا نەیتوانراوە ئەو كۆدەنگی‮ ‬و‮ ‬یەكهەڵوێستییە درووست بكرێت كە بتوانێ وەڵامی‮ ‬پیلانە‮ ‬یەك لە دوای‮ ‬یەكەكانی‮ ‬دوژمنان و داگیركارانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬پێبداتەوە،‮ ‬ئەگەر هاتبا و خاوەنی‮ ‬ئەو بنمایەش بووایە،‮ ‬بە دڵنیاییەوە ئێستا كورد لە قۆناغێكی‮ ‬تردا دەبوو و دەیتوانی‮ ‬لە دوا ئامانجیش نزیك ببێتەوە كە سەربەخۆیی‮ ‬كوردستانە،‮ ‬بۆیە پێویستە بەرژەوەندی‮ ‬حزبی‮ ‬و رق و كینەی‮ ‬سیاسی‮ ‬بەلاوە بنێ و كوردانە لە داهاتوو بڕوانێ،‮ ‬چونكە تەنها بە كوردبوون و كوردایەتی‮ ‬دەتوانین خۆمان لە دووبارە بوونەوەی‮ ‬كارەسات و نەهامەتیەكانی‮ ‬رابردوو بپارێزین و ئەو داهاتووەش بنیات بنێین،‮ ‬كە دەیان ساڵە و بگرەی‮ ‬زیاتریشە لە پێناو بەدیهێنانی‮ ‬خوێن دەبەخشین و‮ ‬قوربانی‮ ‬بۆ دەدەین‮.‬