سیامند سێلكی

وەزیری‮ ‬پلاندانی‮ ‬ئێراق لەگەڵ شاندی‮ ‬چواردە پارێزگای‮ ‬باشورو ناوەڕاستی‮ ‬ئێراق‮ .‬سەردانی‮ ‬سەرۆك بارزانیان كرد و داوایان كرد تا جەنابیان هاوكار بێت لەوەی‮ ‬ئەزمۆنی‮ ‬پارێزگاكانی‮ ‬كوردستان لەبواری‮ ‬ئاوەداكردنەوەو پێشكەشكردنی‮ ‬خزمەتگوزاری‮ ‬وەكو دابینكردنی‮ ‬ئاسایش‮ ‬،چەسپاندنی‮ ‬یاسا‮ ‬،گەشەپێدانی‮ ‬ئابوری‮ ‬،‮ ‬فەراهەمكردنی‮ ‬خوشگوزەرانی‮ ‬،چەسپاندنی‮ ‬گیانی‮ ‬لێبوردەیی‮ ‬و پێكەوەژیانی‮ ‬ئاشتیانە بۆ پاریزگاكانی‮ ‬باشورو ناوەڕاستی‮ ‬ئێراقیش بگوازرێتەوە‮. ‬تا لەو‮ ‬ڕێگایەوە كوتایی‮ ‬بەئازارو مەینتەیەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬باشورو ناوەڕاستی‮ ‬ئێراقیش بێت و ئەوانیش وەكو خەڵكی‮ ‬كوردستان لەئارامی‮ ‬و ئاسودەیی‮ ‬و بەختەوەریدا بژین‮ . ‬بێ گومان دروست بونی‮ ‬ئەم متمانە بەهێزە بەئەزمۆنی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬كوردستان وەكو ئەزمۆنێكی‮ ‬نمونەیی‮ ‬و سەركەتوو‮ .‬لەخۆڕاو بێ هۆ نییە‮. ‬بەڵكو دەرئەنجامی‮ ‬ئەو پێشكەوتنە مەزنانەیە كە لەسەر دەستی‮ ‬حكومەتی‮ ‬هەرێم لە هەموو بوارەكانی‮ ‬ژیانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستاندا بەدی‮ ‬هاتوون‮ . ‬ڕەنگدانەوەی‮ ‬واقعی‮ ‬ئەو گۆرانكاریە گشتگیرو هەمەلایەنانەیە كە سەرەڕای‮ ‬دەیان پیلانگێڕی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬و دەرەكی‮ ‬لە ژیانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستاندا دروست بوون و وەكو‮ ‬ڕاستیەك لەبەرچاون و كەس ناتونێت نكوڵیان لێ بكات‮. ‬هەڵبەت گۆرانكاریەكان هێندە خێراو فراوانن كە هەموو كەسێك هەستی‮ ‬پێ دەكات و بونەتە جێی‮ ‬سەرنجی‮ ‬ئەو خەڵكانەی‮ ‬كە بەسەردان دێنە كوردستان‮. ‬بەتایبەت بۆ گەشتیارانی‮ ‬عەرەب كە لەباشوورو ناوەڕاستی‮ ‬ئێراقەوە سەردانی‮ ‬كوردستان دەكەن‮. ‬زۆربەی‮ ‬ئەو گەشتیارانە لەئاست گۆڕانكاری‮ ‬و پێشكەوتنەكاندا تۆشی‮ ‬شۆك دەبن‮. ‬بویە بەردەوام لەڕێگای‮ ‬میدیاكانەوە داوایان كردوە و بەپێویستیان زانیوە ئەزمۆنی‮ ‬كوردستان وەكو ئەزمۆنێكی‮ ‬سەركەوتوو سەردەمیانە لە ئیدارەدان و بەڕێوەبردنی‮ ‬وڵاتدا بۆ هەموو ئێراق بگوازرێتەوە‮. ‬هەڵبەت‮ ‬ڕەنگە بۆ هەندێ كەس‮ (‬بەتایبەت ئەوانەی‮ ‬چاویان بەپێشكەوتنەكانی‮ ‬كوردستان هەڵناهێت و بەم ئەقلیەت و بیركردنەوەیەش دژایەتی‮ ‬ئەزمۆنی‮ ‬كوردستانیان كردوە‮) ‬ئەستەم بێت دان بەم راستیەدا بنێن‮ .‬بەڵام‮ ‬هەروەك بینیمان لەژێر گوشارو داواكاری‮ ‬فراوانی‮ ‬شەقامی‮ ‬ئێراقیدا‮ ‬،‮ ‬ناچار بوون لەچوارچێوەی‮ ‬شاندێكی‮ ‬فراواندا چ وەكو ناوەند چ وەكو حكومەتە خۆجێیەكان سەردانی‮ ‬هەولێر بكەن و داواش لەسەرۆك و مەرجەعی‮ ‬كوردان بكەن‮ ‬،تاهاوكاریان بێت بۆ گوازتنەوەی‮ ‬ئەزمۆنی‮ ‬كوردستان بۆ هەموو ئێراق‮ . ‬واتە دەكرێت بێژین خواستی‮ ‬ڕەوای‮ ‬خەڵكی‮ ‬باشورو ناوەڕاستی‮ ‬ئێراق بۆ دەستەبەركردنی‮ ‬ئارامی‮ ‬و ئاسودەیی‮ ‬و خوشگوزەرانی‮ ‬وەكو ئەوەی‮ ‬بۆ خەڵكی‮ ‬كوردستان فەراهەم كراوە‮ .‬شاندی‮ ‬باڵاو فراوانی‮ ‬ئێراقی‮ ‬هێنایە هەولێر‮. ‬ئەمەش خۆبەخۆ شانازیەكی‮ ‬گەورەیە بۆ خەڵك و حكومەتی‮ ‬كوردستان‮ . ‬بەڵام ئەوەی‮ ‬جێگای‮ ‬سەرنج و هەلوەستە لەسەركردنە كومەلێك سیاسی‮ ‬و‮ ‬ڕوشنبیر‮ ‬كە كاروكەسابەتیان بۆتە دژایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی،‮ ‬هێشتا سورن لەسەر ئەوەی‮ ‬كە بارودوخی‮ ‬باشورو ناوەڕاست لەبارودوخی‮ ‬كوردستان باشترە و زۆرجاریش داوا دەكەن كە دەبێ كوردستان لەبواری‮ ‬حوكمڕانیدا چاو لە دەسەڵاتێك بكات كە لەلایان میلیشیاكانەوە بەڕێوەدەبرێت‮ !. ‬بێ گومان هەر وەك كورد دبێژیت‮ “‬بەری‮ ‬ڕۆژ بەبێژینگ ناگیرێ‮” ‬،بویە ئەوانەی‮ ‬بۆ‮ ‬ڕازیكردنی‮ ‬دڵی‮ ‬نەحەزو نەیارانی‮ ‬كورد دژایەتی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬دەكەن و بەشەو‮ ‬ڕۆژ لەهەوڵی‮ ‬ناشیرین كردنی‮ ‬ئەزمۆنی‮ ‬كوردستاندان‮. ‬دووریان نزیك دەكەونە بەر نەفرەتی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان و شەرمەزار دەبن‮.‬