رێكحەرانی پاڵەوانێتی جیهانی حیمناستیك رایانگەیاند كە هەڵبژاردەی چین كە بڕیار بوو بەشداری ئەو پاڵەوانێتییە بكات، ناتوانن سەردانی ئوسترالیا بكەن و لە پاڵەوانێتییەكە كشانەوە، ئەویش بەهۆی ئەو گرتنەبەری ریوشوینە توندەی نێو فرۆكەخانەكان لەلایەن حكومەتی ئوسترالیاوە و لەبەر مەترسی گەیشتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ ئەو وڵاتە.
رێكخەرانی پاڵەوانێتی جیمناستیكی جیهانی ئەوەشیان بڵاوكردەوە كە هەڵبژاردەی ئافرەتانی چین لە مانگی رابردووەوە گەشتی ئوسترالیایان كردووە و ئەگەرچی ئەوان بەشداری دەكەن بەڵام تەواوی ئەو شاندە لەژێر پاراستنی تەندروستیدان و رێگەیان پینادریت بچنە دەرەوە تا ئەوكاتە لە وادە دیاریكراوەكە دڵنیا دەبن كە هیچ مەترسییەكیان لەبڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لەسەر نییە.










