خه‌بات‮: ‬سەرهەنگ نەجمەدین:-
لەگەڕی‮ ‬سێزدەی‮ ‬خولی‮ ‬نایابی‮ ‬كوردستان چەندین‮ ‬یاری‮ ‬گرینگ بەرێوەچوو،لەگرینگترین‮ ‬یاریشدا هەردوو دێربی‮ ‬دهۆك و هەولێر لەیاریگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬دهۆك بەرێوەچوو،‮ ‬یارییەكە لەكەش وهەوایەكی‮ ‬ساردا ئەنجام درا،‮ ‬بەهۆی‮ ‬زۆر باران بارین هەموو‮ ‬یاریگاكە پڕ‮ ‬ئاوبوو،‮ ‬یاریزانەكان بەشێویەكی‮ ‬باش نەیاندەتوانی‮ ‬كۆنترۆلی‮ ‬تۆپ بكەن لەنێو‮ ‬یاریگا،‮ ‬بەڵام‮ ‬یارییەكە بەرێوەچوو،‮ ‬یارییەكەبەیەكسانبوونی‮ ‬هەردوولا بەدوو گۆڵ كۆتایی‮ ‬هات و هەردوو تیپ خاڵێكی‮ ‬یارییەكەی‮ ‬بەركەوت‮.‬

لەگێمی‮ ‬یەكەمی‮ ‬یارییەكە هەردوولا بەشێوەیەكی‮ ‬مامناوەندی‮ ‬دەركەوتن بەتایبەتی‮ ‬كەش وهەوا زۆر ساردو باراناوی‮ ‬بوو،یاریزانان بەئاسانی‮ ‬نەیاندەتوانی‮ ‬تۆپ بۆ‮ ‬یەكتر بەئاسانی‮ ‬ئاراستە بكەن،‮ ‬بەڵام زۆری‮ ‬نەبرد و هەر لەخولەكی‮ ‬13دا بارزان شێرزاد لەلێدانێكی‮ ‬راستەوخۆدا توانی‮ ‬گۆڵی‮ ‬یەكەم بۆ هەولێر تۆمار بكات و هەولێری‮ ‬بەگۆڵێك پێشخست،‮ ‬دوای‮ ‬ئەم گۆڵە‮ ‬یاریزانی‮ ‬هەولێر پاڵەپەستۆیەكی‮ ‬تەوایان كردبووە سەر گۆڵی‮ ‬خاوەن‮ ‬یاریگا تا گۆڵی‮ ‬دووەمیش تۆمار بكەن،‮ ‬ئەوەبوو لەخولەكی‮ ‬37دا‮ ‬یاریزان دانا عوسمان توانی‮ ‬گۆڵی‮ ‬دووەم و متمانە بۆ هەولێر تۆمار بكات و تیپی‮ ‬بەرانبەری‮ ‬بەیەكجاری‮ ‬بێدەنگ كرد،بەڵام لەگێمی‮ ‬دووەم‮ ‬یارییەكە پێچەوانەوە بوو،‮ ‬هەردوو‮ ‬یاریزانی‮ ‬یانەی‮ ‬دهۆك سیامەند عەگیل وخالید موشیر توانیان گۆڵی‮ ‬یەكەم ودووەم لەهەولێر تۆمار بكەن،ئەگەرچی‮ ‬گۆڵی‮ ‬خالید موشیر لەكاتی‮ ‬زیادكراودا تۆمار كرا،‮ ‬بەمشێوەیە‮ ‬یارییەكە بەیەكسانبوونی‮ ‬هەردوولا بەدوو گۆڵ كۆتایی‮ ‬هات و هەریەكەو خاڵێكی‮ ‬یارییەكەیان بەركەوت‮. ‬

لەیاری‮ ‬دووەمیشدا لەیاریگای‮ ‬برایەتی‮ ‬،‮ ‬هەردوو‮ ‬یانەی‮ ‬برایەتی‮ ‬و پێشمەرگەی‮ ‬هەولێر‮ ‬ڕووبەرووی‮ ‬یەكتربووەنەوە،‮ ‬یارییەكە بەیەكسانبوونی‮ ‬هەردوولا بەبێ گۆڵ كۆتایی‮ ‬هات و هەردوویانە بەخاڵێكی‮ ‬یارییەكە رازی‮ ‬بوون،‮ ‬بەم ئەنجامە برایەتی‮ ‬كۆی‮ ‬خاڵەكانی‮ ‬بوو بە16 خاڵ لەپلەی‮ ‬هەشتەمدا دەبیندرێت‮ ‬،‮ ‬لەبەرانبەردا‮ ‬یانەی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬هەولێر بەم ئەنجامە كۆی‮ ‬خاڵەكانی‮ ‬بوو بە19 خاڵ بەجیاوازی‮ ‬گۆڵ لەگەڵ نەورۆز لەپلەی‮ ‬سێیەمی‮ ‬رێزبەندی‮ ‬خولەكەدا جێگیربووە،هەروەها لەیاری‮ ‬سێیەمدا لەیاریگای‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬سلێمانی‮ ‬،‮ ‬هەندرێن بووە میوانی‮ ‬یانەی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬سلێمانی،‮ ‬یارییەكە لەبەرژەوەندی‮ ‬تیپی‮ ‬میوان بەئەنجامی‮ ‬3-0گۆڵ كۆتایی‮ ‬هات‮ ‬،‮ ‬یانەی‮ ‬هەندرێن بەم‮ ‬یارییە سێیەم سەركەوتنی‮ ‬لەخولەكە لەسەردەستی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬سلێمانی‮ ‬دەستەبەركرد،‮ ‬بەم بردنەوەیە هەندرێن كۆی‮ ‬خاڵەكانی‮ ‬بوو بە15 خاڵ و لەپلەی‮ ‬نۆیەمدایە،‮ ‬لەبەرانبەردا پێشمەرگەی‮ ‬سلێمانی‮ ‬بەكۆكردنەوەی‮ ‬7 خاڵ لەدواهەمین رێزبەندی‮ ‬خولەكەدا دەبیندرێت‮.‬

ئەنجامی‮ ‬یارییەكانی‮ ‬دیكە بەمشێوەیە بوو‮:‬
زێرەڤانی‮ ‬2* سۆران‮ ‬0
شێروانە‮ ‬0* زاخۆ‮ ‬0