خهبات: بەرهەم شێخ عزەدین:-
شەمال ئیسماعیل دەروێش ،ناسرو بەشەماڵ ئاكرەیی لە ساڵێ 1992ی بەكالوریوسی لە ئەدەبیاتی زمانی ئینگلیزی لە زانكۆی مووسڵ وەرگرتووە.لە ساڵی 2008 بووە بە بەرێوەبەری رادیۆی دەنگی كوردستان ژ ئاكرێ.لە ساڵی 2009 گۆڤاری سیپە وەكو ئۆرگانی لقی 9 دەركرد و 70 ژمارە لێ دەرچوون.لە ساڵی 2013 وەكوو ئەندامی شاندی راگەیاندنی هاوبەشی پارتی و یەكێتی لەسەر داوای پارتی كومەنیستی چین، بەشداربووە.
لە ساڵی 2015وە بەرێوەبەری نووسینگەی دهوكی كەناڵی كوردستان24ە.ئەندامێ دامەزرێنەری بزاڤی رۆشنبیری لە ئاكرێ لە 1.7.1991،ئەندامێ كۆمەڵەی وەرگێڕانی عیراقی بوو.ئەندامی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستانە،ئەندامی یەكیتی نووسەرانی كورد – لقی دهوك.،سەرنووسەری گۆڤاری تلۆڤەی زارۆكان كە لە لایەن بزاڤی رۆشنبیری ئاكری دەردەچوو.،سەرنووسەری گۆڤاری سیپە ئۆرگانی لقی 9ی پاری دیموكراتی كوردستان، بوو و 70 ژمارە لێی دەرچۆن. ،بەرێوەبەری نووسینی گۆڤاری الجسر كە بە زمانی عەرەبی دەردەكەوت.،ئەندامی دەستەی نووسین و پاشان بەرێوەبەری نووسینی گۆڤاری بیاڤی هزری ژ رەخنەیی،كاری نووسین وچاپكردن: كاری وەرگێران لە زمانە جیاوازەكانەوە، بۆ زمانەكانی كوردی و عەرەبی و ئینگلیزی دەكات. بەشداری كردووە لە ژمارەیەكی زۆر لە فەستیڤاڵ وچاڵاكی رۆشنبیری و راگەیاندن لەسەر ئاستی كوردستان و عیراق و دەرەوە،ژمارەیەكی بەرچاو لە گۆتار و تێكستی ئەدەبی و سیاسی و هزری و راگەیاندن چ وەك نووسین و وەرگێڕان لە ژماریەكی زۆر لە رۆژنامەو گۆڤار و سایتەكان دا بە زمانەكانی كوردی و عەرەبی و ئینگلیزی بڵاوكردووە.،تا ئێستا 6 پەرتووكی بە چاپ گەیاندووە لە بواری ئەدەبیات و وەرگێراندا،8 پەرتووكی بەردەست و ئامادە بۆ چاپكردنی هەیە.زمانەكانی كوردی و عەرەبی و ئینگلیزی زۆر بە باشی نووسین وقسەكردن دەزانێت و تەنانەت وەرگێڕان بۆ/ لەو سێ زامانە دەكات، و دەتوانێت بە زمانی هوڵەندیش قسە بكات،ئەم وتانە دەست پێكی ئەو گفتوگۆیە بوو كەلەگەڵ بەڕێز شەماڵ ئاكرەییئەنجاممان دا بەسوپاسەوە بەم جۆرە شرۆڤەی بۆپرسیراكانی خەبات كرد:
❊ تایبەتمەندی وەرگێری سەركەوتوو لە چییدا دەبیننەوە.؟
لە پرۆسەی وەرگێڕاندا، پێویستە وەرگێڕ بە شارەزایی و مەعریفەیەكی ئینسایكلۆپێدیای ئاگاداری رێزمان و ستراكتورەكانی هەردوو زمانی كە لێی / بۆ وەردەگێڕیت، لەگەڵ دەوڵەمەندییەكی باش لە فەرهەنگ و كەلتوور و دۆخی ژیان و دروونی و ژینگەی هەردو زمان هەبێت. هەر كاتێك وەرگێڕ توانی بگاتە داهێنانێكی نێزیك لە تێكستی سەرچاوە، هەڵبەت بە هەندێك دەستكاری وگۆڕانكاری گونجاو، ئەو وەرگێڕە، وەرگێڕێكی سەركەوتوو دەبێت.
❊ ئایا مەرجە وەرگێر خوێنەرێكی وردو هەستیار بیت؟
هەڵبەت، مەرجێكی سەرەكی یە وەرگێڕ لە هەموو شتێكی نوێ ئاگادار بێت نەك لە زمانێك كە بۆی وەردەگێڕیت بەڵكو لە زمانی كە لێی وەردەگێڕێت. هەروەها دەبیت وەرگێڕ زۆر بە هەستیاری و وردبینییەوە رەفتار لەگەڵ تێكست، رستە و بڕگە و دەستەواژە و وشەكانی و هەتا لە شتە شاراوەكانی نێوان رستەكانیش دا، بكات.
❊ وەرگێران زانستە زیاتر یان مومارەسەكردن ؟
وەرگێران، بەریا گواستنەوە و گەیاندن بێت نێوان دوو كەلتوور و زماندا، زانستە چونكە وەرگێڕ دەبێت زانستی زمانەوانی و رێزمان ودەروونزانی و مێژوو و جوگرافیا و كۆمەڵناسی و. زۆر شتیتر بزانێت داكو بتوانێت خۆی لە وەرگێڕان بدات، وەرگێڕی بێ زانیاری و دوور لە زانست ناتوانێت ببێتە وەرگێڕێكی باش. بواری زانستی و پراكتیك و رۆژانە خۆ دەوڵەمەندكردن بە زانیاری نوێ، وەرگێڕێكی موماریس دروست دەكات.
❊ لە كوردستان پرۆسەی وەرگێرەكان چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
ئەوەی راستی بێت، پرۆسەی وەرگێڕان لە كوردستان بە تایبەتی بە شێوەزاری كرمانجی خواروو سورانی، تا رادەیەكی باش بەرەو پێشەوە چۆوە لە بەر هەبوونی ناوەند و خانەكانی وەرگێڕان، بەڵام بەداخەوە، لە دەڤەری بادینان یان وەرگێڕان بە شێوەزاری كرمانجی سەروو بادینی، لەو ئاستەدا نیە، هەرچەندە هەوڵ و كوششی تاكەكەسی هەیە و هەندێك لایەن وەكو یەكێتی نووسەران و پێش ئێستاش گۆڤاری مەتین و چەند لایەنی بازرگانی تا رادەیەك گرنگی بە وەرگێڕان داوە، بەڵام، نەبوونی لەبەر لایەنێكی پشتیوانی و ناوەندی تایبەتمەند و فیلتەر، پرۆسەی وەرگێڕان لە بادینان خاو كردووە و باش نیە و لە ئاستی هیوای ئێمە دا نیە.
❊ كەموكوڕییەكانی پرۆسەی وەرگێران لە ناو وەرگێرەكانی هەرێمی كوردستان لە چییدا دەبیننەوە.؟
كەموكۆڕییەكان لە نزمی ئاستی هەندێك وەرگێڕدایە و لە نەبوونی دەزگای تایبەت بە وەرگێڕان بە تایبەتی لە سنووری پارێزگای دهۆك.
❊ بەرهەمەكانی وەرگێرانی خۆتان بخەنە روو، بۆ ئایندە چ پرۆژەیەكی وەرگێرانتان لە هزردایە ؟
من تا ئێستا 5 بەرهەمی وەرگێڕا و دو دیوانی شیعری بە چاپ گەییاندووە، و 8 بەرهەمیتریش ئامادەنە بۆ چاپ، زێدەباری دیان گۆتاری هەمەڕەنگ كە لە عەرەبی و ئینگلیزییە وە بۆ سەر زمانی شرینی كوردی وەرمگێڕاون.
❊ بە چ وەرگێرەكی كوردی و بیانی سەرسامی و لەبەرچی ؟
من لە ساڵی هەشتاكانەوە كتیبی وەرگێڕاو دەخوێنمەوە، و كەس نیە رۆڵ و ماندووبوونی وەرگێڕە بەلیمەتەكانی كورد نەزانێت وەكوو: هەژار موكریانی، ئەحمەدی قازی، شكوڕ مستەفا، حەمە كەریم عارف، محەمەد كەماڵ، ئازاد بەرزنجی …هتد كە لیستەكە درێژە، و لە بادینانیش سەلاح سەعدوللا، د. بەدرخان سندی، لەزگین چاڵی، حەسەن سلێڤانەیی، هزرڤان، د، نافع ئاكرەیی، موحسین قوچان، سامی ئەلحاج، و ژمارەیەكی گەنجی خوێن گەرمیش هەیە دەستیان بە وەرگێڕان كردووە و ئیشی باشی دەكەن.ئەم وەرگێڕانە، چ ئەوانەی كۆن و ئەوانەی نوێ، توانییانە پردێك نێوان كورد و كەلتوری مللەتانی دیكە دروست بكەن و نامەیەكی پیرۆز و جوان بگەیینن.
❊ دەربارەی خوێندنەوە و هۆشیاری خوێندنەوەلای تاكی كورد چی دەڵێیت؟
مخابن، تاكی كورد هەر شتێك دەكات، بەڵام لە خوێندەنەوە دوورە، هەر هەموومان بووینە سیاسەتمەدار و شرۆڤەكار. خوێندنەوە، مەبەست خوەندنەوەی كتێب و تا رادەیەك گۆڤار و رۆژنامەكانە، هەو ێنی دروستكردنی كەسایەتی یە. ئەگەر رەوشی خوێندنەوە وا بڕوات و فەیسبووك تاكە سەرچاوەی مەعریفە بێت، نەوەی داهاتوو نەوەیەكی نەخوێندەوار دەبێت لە رووی هوشیاری لە هەموو بوارەكاندا.
❊ بەبۆچونی تۆ چی بكرێت باشە هەتاخوێندنەوە بەكلتوریبكرێت؟
هەتا خویندنەوە ببێتە كەلتور، دەبێ لە قوتابخانە دەست پێ بكرێت و گرنگی بە نووسەر بدرێت. لە ئەوروپا پێش ئیمە تەكنەلوژیا و نێت پێیان گەییشتبوو و تا ئێستا نەبووە جێگرەوە كتێب چونكە كتێب و خوێندنەوە هەر لە منداڵییەوە لەگەڵیاندا دەژیت.










