وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خشتەی هەفتەی داهاتووی دابەشکردنی مووچەی مانگی ١٠ی ٢٠١٩ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی بڵاو کردەوە.

بەپێی ئەو خشتەیەی کە بڵاو کراوەتەوە، دابەشکردنی مووچە لە هەفتەی داهاتوودا بەم شێوەیە دەبێت:

یەکشەممە ١٩ی ١ی ٢٠٢٠:
– وەزارەتی تەندرووستی
– و. کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان
– کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان (مووچەی مانگی ٦ی ٢٠١٩)
– زیندانییە سیاسییەکانی (مووچەی مانگی پێنجی ٢٠١٩)

دووشەممە ٢٠ی ١ی ٢٠٢٠:
– کاروباری کۆمەڵایەتی
– ئەنجومەنی دادوەری
– کەمئەندامان (بۆ مانگی ٤ی ٢٠١٩)
– وەزارەتی داد

سێشەممە ٢١ی ١ی ٢٠٢٠:
– وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان
– و. ئەوقاف و کاروباری ئایینی
– و.خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
– و. ناوخۆ
– ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش
– هێزی زێرەڤانی و فەرماندەیی پێشمەرگەی بەرگری فریاکەوتن
– بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامە و پاسپۆرت و نشینەگەی هەرێم (مانگی ١١)
– لیوای یەک و دووی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگاکانی نەوت و گاز (مووچەی مانگی ١٠)

چوارشەممە ٢٢ی ١ی ٢٠٢٠:
– و. شارەوانی و گەشتوگوزار
– و. گواستنەوە و گەیاندن
– و. کارەبا
– و. پلاندانان
– و. کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو
– دەستەی مافی مرۆڤ
– دەستەی دەسپاکی
– دەستەی وەبەرهێنان
– دەستەی ژینگە
– دەزگای مین
– دەستەی ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان
– دیوانی چاودێریی دارایی
– کۆمیسیۆنی باڵای هەڵژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان
– و. ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن
– و. ڕۆشنبیری و لاوان
– و. بازرگانی و پیشەسازی
– سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
– سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
– سەرۆکایەتیی پەرلەمان
– خانەنشینیی پێشمەرگە (مووچەی مانگی ١ی ٢٠١٩).

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی ١ی ٢٠٢٠:
– خانەنشینیی شارستانی (مووچەی مانگی ١ی ٢٠١٩).