پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژەیاسای چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و خانەنشینی پەسەند کرد.

پاش ئەوەی پڕۆژەیاسای چاکسازی لە لایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرا و خوێندنەوەی یەکەمی لە لایەن پەرلەمانەوە بۆ کرا، لێژنەکانی پەرلەمان چەندان کۆبوونەوەیان لە بارەی پڕۆژەیاساکە ئەنجام دا و لەم هەفتەیەشدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژەیاساکە کرا.

کەمێک لەمەوبەر (پێنجشەممە ١٦ی ١ی ٢٠٢٠)، لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستاندا بە دەنگی ٨٩ پەرلەمانتار، پڕۆژەیاسای چاکسازی بە تێکڕای بڕگە و ماددەکانی پەسەند کرا.