ئەمشەوی یەكشەممە لە هێرشێكی چەكدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش بۆ سەر داقووق، سێ سەربازی سوپای عێراق كوژران و سەربازێكیش لەلایەن داعشەوە ڕفێندرا.

بە پێی میدیاكانی عێراق، ئەمشەو داعش لە نزیك گوندی عەرەب كۆی سەر بە قەزای داقووق لە سنووری پارێزگای كەركووك هێرشی كردووەتە سەر هێزێكی لیوای 45ی فەوجی سێی سوپای عێراق، سێ سەربازی كوشتووە، سەربازێكی رفاندووە، سەربازێكی تریش بریندارە.