دیان كۆلۆسیفسكی سویدی و ئەستێرەی یانەی یۆڤینتۆسی ئیتاڵی، رۆنالدۆی هاوڕێی تووشی شۆك كرد كاتێك دووپاتی كردەوە كە مێسی لەو باشترە.
تۆڕی STV Sport دیمانەیەكی لەگەڵ ئەو یاریزانە سویدیە ئەنجامداوە و لەوەڵامی پرسیاریكدا كە لەنێوان مێسی و كریستیانۆدا كامیان بەباشتر دەستنیشان دەكەیت. لەوەڵامدا كۆلۆسیفسكی بەیەك وشە وەڵامی داوەتەوە و گوتی: مێسی.
ئەو یاریزانە سویدیە لەمیانی دیمانەكەیدا چەند تەوەرێكی دیكەی باس كردووە، لەوانە رایدەگەیەنێت كە زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ، پێشەنگی ئەوە لەتۆپی پێدا و پێی وایە هەڵبژاردەی سوید دەتوانێت نازناوی یورۆی 2020 بەدەست بهێنێت.










