سەرچاوەیەكی تەناهی لە بەغدا ئاشكرای كرد كە ئەمشەو پێنج مووشەكی كاتیۆشا لە نزیك باڵوێزخانەی ئەمەریكا لە ناوچەی سەوزی بەغدا كەوتوونەتە خوارەوە، دووانیان لە نزیك باڵوێزخانەكە و سیانیشیان لە گەڕەكەكانی نزیكی.
بەپێی سەرچاوە تەناهییەكان لە بەغدا دوو مووشەك كەوتوونەتە ناو دەریاچەیەكی نزیك لە باڵوێزخانەی ئەمەریكا و لەكاتی هێرشەكەیش باڵوێزخانەكە فیكەی ئاگەداركردنەوەی لێ داوە، هاوكات سێیەم مووشەك لە گەڕەكێكی نزیك پردی هەڵواسراو لەسەر رووباری دجلە كەوتووەتە خوارەوە، دوو مووشەكی تریش كەوتوونەتە سەر خانووێك لە ناوچەی جادرییە و لە رێگەی نێوان جادرییە و ناوچەی سەوزی بەغدا.










