خه‌بات: د.كەیفی‮ ‬ئەحمەد – ‬كۆیە –
لە هۆڵی‮ ‬سەنتەری‮ ‬چالاكی‮ ‬گەنجانی‮ ‬كۆیە،‮ ‬گرووپی‮ ‬شانۆی‮ ‬سەنتەری‮ ‬چالاكی‮ ‬گەنجانی‮ ‬كۆیە،‮ ‬سەربە منداڵپارێزی‮ ‬كوردستان،‮ ‬مۆنۆدرامای‮ ‬ئازارەكانی‮ ‬ئەودیو پەنجەرەیەك‮‬ی‮ ‬نمایش كرد،‮ ‬دەقەكە لە نووسینی‮ ‬شوان كەریم‮‬،بوو،‮ ‬كە دەقێكی‮ ‬جوان و خاوەن پەیام و ئاماژە و واقیعی‮ ‬بوو،‮ ‬ئەو جۆرە دەقانە خوێندنەوە و كاری‮ ‬هەمەلایەن و لێكدانەوەی‮ ‬زۆر هەڵدەگرن،‮ ‬كە لە كات و شوێن و سەردەمی‮ ‬جودا جودا دەتوانرێت بە چەندین شێوازی‮ ‬و ئاراستەی‮ ‬جیاواز كاری‮ ‬دەرهێنان و بە هونەری‮ ‬كردنی‮ ‬بۆ بكرێت‮.

‬هەروەها لە دەرهێنانی‮ ‬شیاو شۆڕش‮‬،‮ ‬نواندنی‮ ‬محەمەد كەمال‮‬،‮ ‬دیكۆر‮ ‬رێبین محەمەد‮ ‬دەنگ و رووناكی‮ ‬ئەحمەد ئازا‮‬،‮ ‬بەڕیوەبەری‮ ‬شانۆ‮ ‬مەبەست عوبێد‮ ‬،‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬هونەریی‮ ‬هەرژین كاوانی‮‬بوو‮. ‬مایەی‮ ‬دڵخۆشییە،‮ ‬كە كۆمەڵە گەنجێكی‮ ‬خوێن گەرم بە عیشق و گەرموگوڕییەوە هاتوونەتە نێو دونیای‮ ‬هونەری‮ ‬شانۆ و دەیانەوێت لە میانەی‮ ‬ئەو هونەرەوە پەیام و تواناكانی‮ ‬خۆیان بۆ خەڵكی‮ ‬ئاراستە بكەن و خۆیان بسەلمێنن،‮ ‬دیارە‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬سەنتەریشكاك ئەمیر بابان‮ ‬هەر ئاماژەی‮ ‬بۆ ئەوە كرد كە هەموو مەبەست و هەوڵێكی‮ ‬ئەوان رەخساندنی‮ ‬بوار و كەشێكی‮ ‬لەبارە بۆ گەنجانی‮ ‬شارەكە،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬بتوانن وزە و توانا و داهێنانەكانی‮ ‬خۆیان پیشانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬بدەن‮. ‬نمایشی‮ ‬كاری‮ ‬شانۆیی‮ ‬بریتییە لە بەهونەری‮ ‬كردنی‮ ‬دەقێكی‮ ‬ئەدەبی‮ ‬بەهۆی‮ ‬جەستە و دیالۆگ و ئاماژە و خولقاندنی‮ ‬كەشێكی‮ ‬داهێنەرانەی‮ ‬پڕ‮ ‬لە چێژ و جوانی‮ ‬لە میانەی‮ ‬تەكنیكەكانی‮ ‬شانۆدا،‮ ‬دیارە زۆر ئاساییە كە دەقێكی‮ ‬شانۆیی‮ ‬كە نووسەرێك دەینووسێت،‮ ‬بۆ چەندین جار و لە چەندین شوێن و لەلایەن چەندین دەرهێنەری‮ ‬جودا جودا بە روئیا و خوێندنەوە و تێگەیشتن و لێكدانەوەی‮ ‬خۆیان بەگونجاندنی‮ ‬لەگەڵ سەردەم و ژینگە و شوێندا،‮ ‬بە تەوزیفكردن و خستنەسەری‮ ‬ئەو تێگەیشتنە تایبەتەی‮ ‬خۆی‮ ‬نمایشی‮ ‬بكات،‮ ‬بەجۆرێك نمایشەكەی‮ ‬لە نمایشی‮ ‬پێشوو نەچێت،‮ ‬لەگەڵ لانەدان لە هێڵ و تەوەر و بیری‮ ‬بنەرەتی‮ ‬دەقەكە،‮ ‬نەك دەرهێنەرێك بێت،‮ ‬نمایشە تۆماركراوەكەی‮ ‬دەرهێنەرانی‮ ‬پێشوو ببینێت و دەقاو دەق دووبارەی‮ ‬بكاتەوە،‮ ‬هەر لە نواندن و دیكۆر و كەشی‮ ‬شانۆیی‮ ‬و رووناكی‮ ‬و ئێكسسوار و‮…‬تاد.

‮‬ئێ باشە خۆ هەموومان دەتوانین بچین ئەو تۆمارە پەیدا بكەین و كارەكە ببینین،‮ ‬ئەوەی‮ ‬من لەو نمایشەدا بینیم بەو شێوەیە بوو،‮ ‬كە پێشتر ئەو دەقە نمایشكراوی‮ ‬و تۆمار كراوە و لە‮ ‬یوتوب بڵاوكراوەتەوە،‮ ‬ئەو گروپەش،‮ ‬كارەكەیان دەقاودەق بەبێ هیچ خستنەسەر و داهێنانێك دووبارەیان كردەوە،‮ ‬بەڵام بە ئاستێكی‮ ‬زۆر نزمتر و خرابتر كە لە ئاستی‮ ‬دەقەكەشی‮ ‬هێنابووە خوارەوەو پەیامی‮ ‬نووسەریشی‮ ‬كوشتبوو،‮ ‬بەهۆی‮ ‬خراپی‮ ‬ئاستی‮ ‬نواندن و رەگەز و تەكنیكەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬شانۆیی‮…‬بۆیە من نامەوێت لەوە زیاتر قسەی‮ ‬لەسەر بكەم،‮ ‬چونكە مایەی‮ ‬قسەی‮ ‬زیاتر نییە،‮ ‬بەڵام ئەوە دەڵێم كە خۆزگە لە بری‮ ‬مۆنۆدراما كارێكی‮ ‬شانۆییان نمایش بكردایە،‮ ‬چونكە مۆنۆدراما كارێكی‮ ‬یەكجار سەختە چ لەرووی‮ ‬دەرهێنان چ لەڕووی‮ ‬نواندن،‮ ‬ئەوان كە لە سەرەتای‮ ‬رێگادان‮ ‬،‮ ‬دەرەقەتی‮ ‬ئەو كارە سەختە نایەن،‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬سەرەتا هەنگاویان بنابایە و هەنگاو بە هەنگاو بەسەر پلیكانەكەدا سەر بكەوتنایە،‮ ‬نەك لە پلیكانەی‮ ‬یەكەم باز بۆ دەیەم بدەن،‮ ‬من ئەوە ناشارمەوە كە توانا و هێز و داهێنان لەو كۆمەڵە گەنجە بەدی‮ ‬دەكەم،‮ ‬بەڵام نابێت پەلە بكەن و دەبێت وردە وردە هەنگاو بنێن،‮ ‬تا هەنگاوی‮ ‬یەكەم نەچسپێت و لێی‮ ‬دڵنیا نەبن با هەنگاوی‮ ‬دووەم نەنێن‮. ‬خۆشیان بەدوور بگرن لە لاساییكردنەوەی‮ ‬دەقاودەقی،‮ ‬با سوود لە خەڵكی‮ ‬پێش خۆیان وەربگرن،‮ ‬بەڵام باخۆیان بن و دووركەونەوە لە لاسایی‮ ‬كوێرانە و كتومت،‮ ‬چونكە ئەوە خزمەت بە داهاتوویان ناكات،‮ ‬هیوادارم بەردەوام بن و لە كارەكانی‮ ‬داهاتوویان بیر لەو شتانە بكەنەوە و كاری‮ ‬جوانتر نمایش بكەن،‮ ‬با كارەكان لە سادەوە بۆ قورس و ئاڵۆز ریزبكەن بۆ پێشەوە،‮ ‬نەك لە ناوەڕاستەوە دەستپێبكەن‮. ‬ماندوو نەبن و چاوەڕێی‮ ‬كاری‮ ‬جوانترتانم لە داهاتوودا‮.‬