خه‌بات: رەمزی‮ ‬میرەكانی‮ ‬-

ئەستێرەی‮ ‬ئینگلیزی‮ ‬واین رۆنی،‮ ‬هێرشبەری‮ ‬یانەی‮ ‬دی‮ ‬سی‮ ‬یونایتدی‮ ‬ئەمریكی‮ ‬دانی‮ ‬بەوەنا،‮ ‬سەری‮ ‬لە ئاستی‮ ‬یاریزانانی‮ ‬خولی‮ ‬ئەمریكا سوڕماوە،‮ ‬ئەوكاتەی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬بە ریزەكانی‮ ‬یانە تازەكەی‮ ‬كردووە‮. ‬ئەمەو رۆنی‮ ‬توانی‮ ‬پێشەوایەتی‮ ‬دی‮ ‬سی‮ ‬یونایتد بكات،‮ ‬بگاتە پاڵاوتنەكانی‮ ‬كۆتایی،‮ ‬كە پێش ئەوەی‮ ‬بچێتە ئەمریكا كێشەی‮ ‬هەبوو‮. ‬رۆنی‮ ‬یاریزانی‮ ‬پێشووی‮ ‬مانچستەر‮ ‬یونایتد و ئێڤرتۆن،‮ ‬لە میانی‮ ‬لێدوانی‮ ‬بۆ ئێزگەی‮ ‬بی‮ ‬بی‮ ‬سی‮ ‬بەرتیانی‮ ‬وتی‮:”‬پێش ئەوە بێمە ئێرە،‮ ‬دەمزانی‮ ‬خولی‮ ‬ئەمریكا پشت بە هێزی‮ ‬جەستەیی‮ ‬دەبەستێت‮”. ‬وتیشی‮:” ‬وابزانم توانای‮ ‬تیپەكان لە خولی‮ ‬ئەمریكا و توانای‮ ‬تاكەكەسی‮ ‬یاریزانەكان،‮ ‬زۆر لەوە بەرزترە،‮ ‬كە پێش ئەوەی‮ ‬بیبینم پێشبینیم دەكرد‮”. ‬هەروەها وتی‮:”‬هەفتەكانی‮ ‬داهاتوو ورووژان و ركابەرییەكی‮ ‬گەورەتر بەخۆوەی‮ ‬دەبینێت،‮ ‬كاتێك‮ ‬یارییەكانی‮ ‬پاڵاوتنی‮ ‬كۆتایی‮ ‬دەستپێدەكات‮”. ‬ئەوەشی‮ ‬وت‮:”‬من لێرە چێژ وەردەگرم،‮ ‬وابزانم تیپەكەمان بە شێوەیەكی‮ ‬باش‮ ‬یاری‮ ‬دەكات،‮ ‬ئاستێكی‮ ‬باشیش پێشكەش دەكات،‮ ‬بۆیە هیواخوازین لەسەر ئەمە بەردەوام بێت‮”. ‬رونی‮ ‬وتیشی‮:”‬بە پێچەوانەی‮ ‬بۆچوونی‮ ‬هەندێ كەس،‮ ‬شتەكە زۆر جیاوازە،‮ ‬نەوەكو هاوشێوەی‮ ‬گومانی‮ ‬هەندێ كەس،‮ ‬گوایە من بۆ پشوودان دەچمە ئەمریكا‮”. ‬لە كۆتاییدا وتی‮:”‬فشار لە هەموو‮ ‬یارییەكدا هەیە،‮ ‬منیش چێژ لەو فشارانە وەردەگرم،‮ ‬دەمەوێ‮ ‬یارمەتی‮ ‬تیپەكەم بدەم پاڵاوتنەكان ببڕێت،‮ ‬هیوا خوازین لە هەفتەكانی‮ ‬داهاتوودا،‮ ‬سەركەوتنی‮ ‬زیاتر بەدەست بێنین‮”.‬