خەبات: هەمزە سەرحان:-
خانمە هونەرمەند لەنجە عەلی، لە نوێترین وێنەیدا كە بڵاوی كردەوە ئاشكرایكرد كە ژیانی هاوسەرگیری پێكهێناوە.لەنجە عەلی، بۆ دوەمین جار ژیانی هاوسەرگیری پێكهێنایەوە، لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەی خۆی لەگەڵ هاوسەرەكەی بڵاوكردەوە لە رۆژی هاوسەرگیریان، دەڵێت “بەشێكی تازە و نازدارم لە ژیانم دەستی پێكرد”.هونەرمەند ناوی تەواوی لەنجە جەبارە، بەڵام بە لەنجە عەلی ناوی دەركردوە، واتە بەناوی باپیرییەوە، ناوبراو دایكی هەڵەبجەییە و باوكیشی گەرمیانییە، لە لەندەن هەمو قۆناغەكانی خوێندنی تەواو كردوە، ماستەری هەیە لە یاسادا، پێش كاری گۆرانی وتن پارێزەربوە ، خاوەنی چەندین بەرهەمی هونەریە










